چه‌ند شه‌پۆلێكی به‌فرو بارانبارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه
چه‌ند شه‌پۆلێكی به‌فرو بارانبارین عیراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و پله‌كانی گه‌رما روو له نزمبوونه‌وه ده‌كه‌ن.
شاره‌زایانی كه‌شناسی لە هه‌رێمی کوردستان باس لەوەدەکەن: هەرێمی کوردستان، کەوتوه‌تە ژێر کاری گەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست و کاریگەری دەریای رەشەوە، هاتنی ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە لە ئێستاوە (11ی تشرینی دووه‌م) هه‌وره‌كان زیاتر چڕبوونه‌وه لە هەندێک ناوچە ئەگەری نمە باران دەکرێت دواتر لەگەڵ رۆیشتنی کات رۆژی هه‌ینی 12ی تشرینی دووه‌م كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه نامێنێت.
وەک لە میدیاکان باس دەکرێت: به‌هۆی شه‌پۆله‌كه بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێمی کورستان بەشێوەی بارانی لاواز پچڕ پچڕ لە هەندێک ناوچە بارانی نمە دەبێت، به‌ڵام لە ناوچە شاخاویەکان رێژەکە زیاتر دەبێت