وەزارەتی دارایی ڕێنوێنی کۆتایی لەبارەی پاشەکەوتی مووچە دەرکرد

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، ڕێنوێنیی ژمارە 16ی دەرکرد کە ئاماژەبەوە کراوە، “سەرجەم ئەو جیاوازیی مووچانەی بۆ ئەو مانگانەی، کە مووچەی تێدا پاشەکەوت کراوە، دەگەڕێتەوە بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆران”.

لە نوسراوێکی وەزارەتەکەدا کە دەست دەزگایی میدیایی خواکوڕك کەوتووە، ئەوەش لە ڕێنوێنییەکەدا جەختی لەسەر کراوەتەوە، “ئەو جیاوازیی مووچانە لە نێو ئەمانەتی پاشەکەوتی مووچەی مووچەخۆران، لەلایەن گەنجینەکانەوە خەرج دەکرێت”.

بە گوێرەی زانایرییەکان، ئەو بابەتە پەیوەندیی بە خەرجکردنی مووچه پاشەکەوتکراوەکانەوە نییە، بەڵکوو بابەتەکە پەیوەندیی بە جیاوازیی مووچەی هەندێک فەرمانبەرەوە هەیه، کە هیچ پەیوەندیی بە پاشەکەوتەوە نەبووە، بەڵام کەوتووەتە نێو پاشەکەوت.

دەقی ڕێنوێنییەکە:

No description available.

Back to top button