سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی فەرەنسا دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 11/11/2021مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەنەرال بێرتراند توجوز فەرماندەی گشتیی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی فەرەنسا کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی و هەماهەنگیی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان و هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر کرا.
فەرماندەی گشتیی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی فەرەنسا، ئاماژەی بە پێگەی گرنگیی هەرێمی کوردستان کرد وەک فاکتەرێکی سەقامگیریی لە عێراق و ناوچەکەدا و جەختی لەوە کردەوە، کە سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان، بۆ دووپاتکردنەوەی درێژەدانە بە كار و هەماهەنگیی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا، لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش.
سەرۆکی حکوومەت، سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامیی فەرەنسای کرد و ئامادەیی هەرێمی کوردستانیشی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان و کاری هاوبەش و هەماهەنگیی دوولایەنە دەربڕی.