سهرۆكى حكومهت ڕەزامەندی لەسەر دروست كردنی 5 بهنداو له سهر ڕووباری خابوور دهڕبری
بڕیارە پێنج بەنداو لەسەر رووباری خابوور لە زاخۆ دروست بكرێن، ئەندازیارێكی چاودێریش لە سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئاشكرای كرد، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندیی لەسەر پڕۆژەكە دەربڕیوە و لە ماوەیەكی نزیكدا دەست بە دروستكردنیان دەكرێت.
ئەندازیار هێژا محەمەد، كە چاودێری پڕۆژەكەیە لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگهیاندووه: ئامادەكاری بۆ دروستكردنی پێنج بەنداوی ئاو لەسەر رووباری خابوور دەكرێت و، لە ئێستاشدا دیزاینی بۆ دەكرێت كە دەكەونە ناو سەنتەری شاری زاخۆ”.
گوتیشی: دروستكردنی ئەو بەنداوانە لەسەر رووباری خابوور، بۆ گلدانەوەی ئاو و جوانكاری دەبێت، كە پێی دەڵێن (بەنداوی نقوم) تاوەكو سیمایەكی جوانیش بدات بە رووباری خابوور، بۆیە بە دروستكردنی ئەم پێنج بەنداوە، كەمبوونەوەی ئاو لە وەرزی هاویندا بە رووباری خابوورەوە دیار نابێت و روویەكی جوان دەداتە رووبارەكە و واش دەكات پڕۆژەكانی وەبەرهێنان و هەلی كار زیاتر بێت.
سەبارەت بە كاتی دەستپێكردنی پرۆژەكەش، ناوبراو رایدهگهێنێت، لە ئایندەیەكی زۆر نزیكدا بڕیارە دەست بە دروستكردنی ئەم پێنج بەنداوە بكرێت، چونكە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندیی دەربڕیوە و تەنها رێكارە رۆتینییەكان ماون و لەگەڵ تەواوبوونیان دەستی پێدەكرێت.