ئه‌ردۆگان: ئه‌ڵمانیا گه‌راوه‌ته‌وه‌ سه‌رده‌می نازیه‌كان

خواكوڕك

رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك کۆماری تورکیا رایده‌گه‌یه‌نێت، “وامدەزانی کە نازییەت لە ئەڵمانیا کۆتایی پێھاتووە، بەڵام تا ئێستا بەردەوامە و ئەمەش بە ئاشکرا دیارە” ده‌شڵێت “من ئەگەر بمەوێت بەیانی دێم و ئەگەر ئێوەش رێگە نەدەن قسە بکەم منیش جیھان ھەڵدەستێنمە سەر پێ”.

سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌میانی پێشكه‌ش كردنی وتارێكی تایبه‌ت له‌ شاری تۆقات روووی كرده‌ ئه‌ڵمانیا و رایگه‌یاند، ” ئەگەر باوەڕمان بە دیموکراسی ھەبێت دەبێت وەزیرەکەی من لەگەڵ وەزیری تۆ کۆببێتەوە و لە کۆبوونەوەکان وتاریش پێشکەش بکات. بۆ ناڕەحەت دەبیت؟ ئێستا دەبینین ھۆڵەنداش بە ھەمان شێوە لێدوانی داوە. ئەمانە بە ئیرادەی خۆیان ناجوڵێنەوە”.

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا رێگری له‌ وه‌زیرێكی توركیا كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی ریفراندۆم بۆ ده‌ستوری توریكا بكات له‌و وڵاته‌، ئه‌ردۆگان ده‌ڵێت، “لێرەوە بانگھێشتی ئەڵمانیا دەکەم، بانگھێشتی جیھانی دیموکراسی دەکەم. ئەگەر خەباتی ئازادی بۆچوون بکەین و باوەڕمان بە دیموکراسی ھەبێت، ھیچ کەسێک ناتوانێت رێگەمان لێ بگرێت. پێویستە ئەمە بەم شێوەیە بزانرێت”.

ده‌شڵێت، “ئیتر تێگەیشتنی دیموکراسی ئێوە بەم شێوەیەیە. تێگەیشتنی ئێوە لە ئازادی ئەوەیە. ئەگەر ئێوە لە وڵاتەکەتان کەسێک ئازاد دەکەن کە لەلای ئێمە سزا درابێت ئەوە ئێوە بەرپرسیارن و ھاوکاری تاوانباران دەکەن. پێویستە ئێوە دادگایی بکرێن. سەرەڕای گشت ئەمانە کاتێک وەزیرێکی ئێمە بیەوێت لەگەڵ ھاووڵاتیان و ھاوشارانی خۆی کۆببێتەوە، گشت کارەکان پێچەوانە دەبێتەوە و رێگری لێ دەکەن”.

Back to top button