ڕێكەوتنێكی ئابوری گرنگ واژۆكرا

ئوردن ڕۆژی پێنجشەممە یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ میسر ئیمزاکرد بۆ بەهێزکردنی هەماهەنگی لەبوارەکانی تێکەڵکردنی پیشەسازیی نێوان ئوردن و میسر و عێراق.
لە پەڕاوێزی سەردانی شازادە حوسێن بن عەبدوڵڵای دووەم بۆ کۆماری عەرەبی میسر، وەزیری پیشەسازی و بازرگانی ئوردن یوسف ئەلشاملی و، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی میسر نیڤین جامع، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆ كرد لە بواری ئابووری كە پێشتر لە نێوان ئوردن و عێراق واژۆ كرابوو.”
س: arabic.rt