بافڵ تاڵهبانى پیلانێكی لاهوور جەنگی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی بینای مەكتەبی سیاسیی یەكێتی شكست پێهێنا
میدیایەكی سلێمانی ئاشكرای كرد، بافڵ تاڵهبانى پیلانێكی لاهوور جەنگی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی بینای مەكتەبی سیاسیی یەكێتی شكست پێهێناوه دواى ئهوهى لاهوور جەنگی هەوڵی داوە لە ڕێگەی هێزەوە بارەگای مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەست بەسەردا بگرێت، بەڵام بافڵ تاڵەبانی رێی لێگرتووە .
بەپێی هەواڵێکی پێگەی درەو، لە دوو شەوی رابردوودا لاهور شێخ جەنگی ویستویەتی بەهێز بچێتەوە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە شەقامی سالم شاری سلێمانی و لەوێ دابنیشێت و دەست بە كۆبونەوەكانی بكات، بەڵام زوو بافڵ تاڵەبانی بە پیلانەکەی لاهور شێخ جەنگی زانیووە و هێزێکی لە مەکتەب سیاسی جێگیرکردووە.
هەربەپێی هەواڵی پێگەکە، لاهور شێخ جەنگی بڕیاریداوە بچێتە كۆمیتەو مەڵبەندەكان بەسەربكاتەوەو بەو پێیەی هاوسەرۆكی یەكێتیەو بڕیارەكانی بافڵ تاڵەبانیشی بۆ دەرکردنی لە حزب، رەتكردووەتەوە.