بۆ یەکەمجار مانۆرێکی سەربازی نێوان ئیسرائیل و دوو وڵاتی عەرەبی بەرێوە دەچێت

 

یەکەم مانۆڕی سەربازیی هاوبەش لە نێوان هێزەکانی دەریایی ئیسرائیل و ئەمریکا و دوو وڵاتی عەرەبی ناوچەی کەنداو بەرێوە دەچێت .

مانۆڕی هاوبەشی سەربازی هێزەکانی دەریایی ئەمریکا و ئیسرائیل بە بەشداری بەرچاوی هەردووک وڵاتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و بەحرێن رۆژی چوارشەممە لە دەریای سوور بەرێوە دەچێت و ئێرانیش لە ئیستاوە هۆشداری داوەتە وڵاتانی عەرەبی .

وەک فەرماندەیی پاپۆڕی جەنگی پێنجەمی ئەمریکا ڕایگەیاندووە ئەو مانۆڕە سەربازیی و ئەمنییە بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەرێوە دەچێت و بەحرێن و ئیماراتی عەرەبیش بەشداری تێدا دەکەن .

بەحرێن و ئیماراتی عەرەبی ساڵی ڕابردوو پێوەندییەکانی خۆیان لە چوارچێوەیی ڕێکەوتنی عەرەب ئیسرائیل ( پەیمانی ئیبراهیمی ) ئاسایی کردەوە بە نێونجیگەری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

Back to top button