بەشارئەسەد فەرماندەیەکی باڵای ئێرانی لە سووریا دەرکرد

چەند کاتژمێر لە دوای کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی ئیمارات لە دیمەشقی پایتەختی سووریا لە گەڵ بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆمار ، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارنی ئێرانی لە وڵاتەکەی دەرکرد .
ماڵپەڕی فەرمیی فەڕەنسا لە زمان بەرپرسانی باڵای کۆشکی سەرۆک کۆماری سووریا ئاشکرای دەکات ، مستەفا جەواد غەفاری فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارنی ئێران لە سووریا بە فەرمانی ڕاستەوخۆی بەشار ئەسەد لە سووریا دەرکراوە ، چونکە هۆکاری سەرهەڵدانی ئاژاوە نانەوە بووە لە ناوچەکەدا و یاسای سەروەریی نەتەوەیی سووریای پێشێل کردووە .
هاوکات باس لەوە کراوە مستەفا جەواد غەفاری دەستی هەبووە لە بەقاچاغ بردنی چەک ، وەک کاری بازرگانی و خۆشی لە پێدانی باج دزیوەتەوە .

Back to top button