ئەمریکا و چین لە سەرچۆنیەتی کۆنتڕۆلی کەش و هەوا ڕێککەوتن

ئەمریکا و چین ، گەورەترین بڵاوکەرەوەی گازی ( دەی ئۆکسیدی کاربۆن ) لە جیهان ، ڕێککەوتون بۆ ئەوەی ڕێگری لە ئاڵ و گۆڕی ناسروشتیی کەش و هەوای ناوچەیی بکەن .
بە پێی ئەو رێککەوتنە لە ناوچەپیشەسازییەکاندا بە کەمکردنەوەی گازی ( میتان ) پارێزگاری لە دارستانەکان بکەن و لەبەرەوەش کەڵک وەرگرتن لە (خەڵوزی بەردین ) کەم کەنەوە .

ئاژانسی رۆیتەرز لە راپۆرتێکدا ئاشکرای دەکات ڕێککەوتنی ( جۆن کێری ) نوێنەری تایبەتی حکومەتی ئەمریکا بۆ ڕێگری لە گۆڕانی ناسروشتی کەش و هەوا لە کۆبوونەوەی خۆیدا لە گەڵ ( ژی ژنهووا ) ی نوێنەری تایبەتی چین لە شاری گلاسکۆی سکۆتلەندا ئەو رێککەوتنەیان ئاشکرا کردووە .

هاوکات لە دوای ئاشکرا بوونی ئەو هەواڵە سکرتێری نەتەوە یەککرتووەکان وێرای دەربڕینی پشتیوانی خۆی بۆ ئەوبڕیارە بە هەنگاوێکی گرینگی ناوزەد کردووە وڕایگەیاندووە ، مانەوەی گەرمی زەوی بە ١.٥ دەرەجە سانتیگراد وەک ئەوە وایە زەوی بە ئامێری دەستکردی هەناسەدان ژیان بەرێتەسەر .
ئانتۆنیۆ گۆترێش لە کاتێکدا پشتیوانی خۆی بۆ ئەو ڕێککەوتنە دەربڕیوە ،کۆنفرانسی ( گلاسکۆ ) بەرەو کۆتایی خۆی دەچێت ، بەڵام ئەو بێهیوا نەبووە لە نێوەندگیری وڵاتان بۆ بڕیاری کەمکردنەوەی ئەو گازانەی بوونەتە مەترسی بۆ سەر ژیان لە زویدا .
گۆترێش لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ( ئاسۆشیتێدپرێس ) لەمبارەوە گوتی : بڕیاردان بۆ ڕێگری لە گەرمبوونی زەوی زیاتر لە ١.٥ دەرەجە هیوایەکی دڵخۆشکەرەو پێویستە هاندەربین بۆ ڕێککەوتنی زیاری وڵاتانی پیشەسازی .

Back to top button