سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان: ده‌رگای وه‌رگرتنی ئه‌ندامێتی كرایه‌وه
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان دەلێ، ده‌رگای وه‌رگرتنی ئه‌ندامێتی لە سەندیکای رۆژنامەنووسان كرایه‌وه، تاكو رۆژی 31/12/2021 داواكارییه‌كان وه‌رده‌گیرێن.
سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا رێنماییه‌كانی بە ئەندامبوون لە سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستانی بڵاوکردۆتەوە کە بریتین له:
یەکەم- رۆژنامه‌نووس ده‌بێت له ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن كاربكات (نووسراو – بینراو – بیستراو)
دووەم- رۆژنامه‌نووس ده‌بێت گرێبه‌ستی كاركردنی له‌گه‌ڵ ده‌زگاكه‌ی هه‌بێت، نابێت به‌سه‌رچووبێت.
سێیەم- پشتگیری ئه‌و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌ی كاری تێداده‌كات.
چوارەم- هێنانی كۆپی ئه‌و كارانه‌ی كردویه‌تی وه‌كو رۆژنامه‌نووس (نووسراو – بینراو – بیستراو) له‌سه‌ر كاغه‌ز یان سی دی وه‌ك به‌ڵگه‌نامه بۆ سه‌لماندنی كاره‌كانی.
پێنجەم- ده‌بێت یه‌كێك له‌و (14) ناونیشانانه‌ی رۆژنامه‌نووسی هه‌بێت كه له‌ماده‌ی 23 له یاسای ژماره(40)ی ساڵی 2004 سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووساندا هاتووه.
شەشەم- هێنانی بەڵێننامە لە دادنووس کە فەرمانبەری حکومه‌ت نییە.
حەوتەم- پركردنه‌وه‌ی فۆرمی تایبه‌ت به ئه‌ندام بوون له یه‌كێك له لق و نووسینگه‌كانی سه‌ندیكا له شاره‌كانی (کەرکوک، هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، نەینەوا، بەغدا، سۆران، گەرمیان و خانەقین).