وتەبێژی حکومەتی هەرێم: وەک حکومەت هاوکاری پەناخوازەکانی نێوان سنووری بیلاڕووس و پۆڵەنداین
د. جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر پرسی کۆچبەرانی نێوان سنوورەکانی بیلاڕووس و پۆڵەندا، رايده‌يگه‌ينێت: وەک حکومەت هاوکاری پەناخوازەکانی نێوان سنووری بیلاڕووس و پۆڵەنداین.
پ _ ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا له‌سه‌ر سنووری بیلاڕووس و پۆڵه‌ندا هه‌یه و ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی سه‌ر سنوور کە زۆربه‌یان خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌تایبه‌تی خه‌ڵكی عێراقن، ئایا هیچ هه‌وڵێكی حكومه‌ت هه‌یه بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی ئه‌و خه‌ڵكه و ئاسانكاری بۆیان؟! ئایا ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه چه‌نده كه له لاتان بێت و هۆكاری چییه خه‌ڵك لێره‌وه كۆچ ده‌كه‌ن؟
د.جوتیار: بێگومان دوو شت هه‌یه ده‌بێت جیای بكه‌ینه‌وه: یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه كۆچكردن حاڵه‌تێكی ئاساییه، پێشتر و ئێستا و له داهاتووش ئه‌مه ده‌بێت. كێشه‌یه‌كی تر ئه‌وه‌یه كه ئه‌و خه‌ڵكه له‌سه‌ر سنوور گیریان خواردووه، ئێمه له‌سه‌ره‌تادا وه‌ك حكومه‌ت له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستمان به په‌یوه‌ندییه‌كانمان كرد له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و دۆسته‌كانمان له یه‌كێتی ئه‌ورووپا كه ڕێگه چاره‌یه‌ك بدۆزنه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه‌ی ئێستا له‌سه‌ر ئه‌و سنووره بۆ ئەوەی به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان یارمه‌تی بدرێن. هه‌ندێك لایه‌ن هاوكاری ئێمه بوون به‌ڵام به داخه‌وه هه‌ندێكیان هاوكار نه‌بوون و بابهتهکەیان بۆ مه‌رامێكی سیاسی به‌كار هێنا و ئه‌م خه‌ڵكه‌ش به‌كاردێنن بۆ دروستكردنی فشار له‌سه‌ر یه‌كێتی ئه‌ورووپا. بابه‌تێكی گرنگ ئه‌وه‌یه كه كۆچكردن ئه‌مساڵ زۆر كه‌متره له ساڵه‌كانی تر له‌به‌ر دوو هۆكار، هۆكاری یه‌كه‌م حكومه‌تی عێراقی له نێوان ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٨ بودجه‌ی له هەرێم بڕی و هیچ پاره‌یه‌كی بۆ ئێمه نه‌نارد كه ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی قه‌یرانی ئابووری دروست بێت و خه‌ڵكێك بێ ئیش بێت. نه‌بوونی هێزی هاوبه‌ش له ناوچه دابڕێنراوه‌كان كه به‌رده‌وام داوامان كردووه له حكومه‌تی عێراقی كه له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه ئه‌و بۆشاییە ئابوورییه پڕ بكه‌نه‌وه. خاڵی سێیه‌میش كه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌و ناوچانه كۆچ بكه‌ن كه په‌كه‌كه چالاكی تێدا ده‌كه‌ن و ئه‌مه وایكردووه خه‌ڵكێك ماڵ و كاری خۆیان به جێ بهێڵن و بێنه نێو شاره‌كان كه ئه‌مه‌ش هه‌لی كاری كه‌م كردۆته‌وه و وایكردووه خه‌ڵك بیر لە كۆچ بۆ ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بکاتەوە. ئه‌مانه هه‌مووی هۆكاری راسته‌قینه‌ن و ئێمه‌ش ئه‌وه دوو ساڵه وه‌ك حكومه‌ت ١٠٨٤ پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانمان په‌سه‌ند كردوون و نزیكه‌ی ٨ ملیار دۆلار ته‌رخان كراوه بۆ وه‌به‌رهێنان له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ت و ١٢٠ هه‌زار هه‌لی كارمان ڕه‌خساندووه، به‌ڵام ڕاسته هه‌موو گه‌نجان هه‌لی كاریان بۆ نهڕهخساوە به‌ڵام له هه‌مان كاتدا گۆڕانكاریمان كردووه و خه‌ڵكیش كاری كردووه. وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌رۆشی ئه‌وه‌ین و خه‌می ئێمه‌شه كه ئه‌و كێشه‌یه‌ی سنووری بیلاڕووس و پۆڵه‌ندا به‌زووترین كات چاره‌سه‌ر بکەین.
بابه‌تێكی تر كه په‌یوه‌ندی به كۆچكردنهوه هه‌یه به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌وه‌یه ئێمه له‌سه‌ره‌تای ئه‌و كابینه‌یه‌وه ئه‌و كێشه‌یه‌مان ده‌ستنیشان كردووه به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌ی كۆرۆنا و لێكه‌وته داراییه‌كانیش نه‌بووایه ڕه‌نگه هه‌لی كار زیاتر ده‌بوو، بازرگانی باشتر و وه‌به‌رهێنان باشتر ده‌بوو ، ئێستا كه مووچه له مانگی سێیه‌وه به ته‌واوی ده‌درێت به‌ڵام كێشه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غداو بوونی په‌كه‌كه و بابه‌تی قۆزتنەوە دۆخی ئه‌و خهڵكانهیە کەگیریان خواردووه به هۆی كۆچكردنیان و بەکارێنانیانە لەو سنوورانه بۆ مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسی، بۆیه ئێمه وه‌ك حكومه‌ت له هه‌وڵداین له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق، له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ چارەسەری بکەین. دوێنێش ئێمه كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان كرد له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و لیژنەیەک دروست بووە کە هه‌ڵده‌ستێت به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له‌و سنوورانه گیریان خواردووه و له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئێمه وه‌كو پلانی حكومه‌ت ده‌مانه‌وێت هه‌لی كار بۆ خه‌ڵكی خۆمان بڕه‌خسێنین. دواشمان كرد له حكومه‌تی فیدراڵ تا له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌وا خه‌رجییه‌كانیان له‌سه‌ر حكومه‌ت بێت.
پ – ژماره‌ی ئەو پەناخوازانە چه‌نده؟!
د. جوتیار: بە وردی و دروستی دیار نییه، به‌ڵام نزیكه‌ی ٦ بۆ ٧ هه‌زار كه‌س ده‌بن، ئه‌وان ته‌نها كوردی عێراق نین به‌ڵكو كوردی سووریا و ئێران و توركیاشن لەگەڵ دەیان ئه‌فغانی و پاكستانی و ئێرانی، به‌ڵام ٤٠% بۆ ٥٠% ی، هی هه‌رێمی كوردستانن.
ديمانه/ کەناڵی (TRT)ی تورکی