فڕۆکە جەنگییەکانی  ئیسرائیل و ئەمریکا سنووری ئاسمانی ئێرانیان بەزاند

 

بۆ دووجار لە مانگێکدا فڕۆکە شەڕکەرەکانی ( ئێف 15 ) ی ئیسرائیل و بۆمبهاوێژی زەبەلاحی ( بی 1) ئەمریکی وەک هۆشداریدان بە ئێران سنووری ئاسمانی ئێرانیان لە ناوجەی کەنداو بەزاند .

بۆمبهاوێژی زەبلاحی ( بی 1 ) ئەمریکی لە توانای داهەیە ناوەندەکانی ئەتۆمی ژێر زەوی بپێکێت چونکە بۆمبەکانی هەموو بەربەستێک دەبڕێت .

سوپای ئیسرائیل لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوە داوە ، ئەو فڕینە هاوبەشە لە نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا بە سەر ئاسمانی ئێراندا ، پەیامێکی هاوپەیمانی ئەو دوو وڵاتەیە بۆ ئێران و بەردەوامی ئەو چالاکیانەش پەیامی ئەمنی بۆ ئیسرائیل و هەموو رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە .

هاوکات لە گەڵ ئەو سنوور بەزاندنەی ئاسمانی ئێران لە لایەن فڕۆکەکانی ئیسرائیل و ئەمریکاوە ، هێزەکانی دەریایی ئیسرائیل ، ئەمریکا و ئیمارات و بەحرێن رۆژی پێنجشەممە مانۆڕێکی سەربازی هاوبەشیان لە دەریای سوور دەستپێکردووەو بۆ ماوەی 5 رۆژ دەخایەنێت .

( تایمزی ئیسرائیل ) بە پشتبەستن بە هەندێک سەرچاوەی سەربازی هێزەکانی ئاسمانی ئیسرائیل ئاشکرای دەکات ، هێزی ئاسمانی ئەو وڵاتە بە نیازە لە مانگەکانی داهاتوو ناوەندەکانی ئەتۆمی ئێران بۆردوومان بکات ، بۆیەش دەستی بەڕاهێنانی ئەو جۆرە هێرشانە کردووە .

Back to top button