قەتەر دەبێتە پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان

 

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوی کردەوە ، ئەمریکا و قەتەر ڕێککەوتوون بۆ ئەوەی قەتەر ببێتە پارێزەری یاسایی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان ، هاوکات( دۆحە) بەرژەوەندییە دیپلۆماتییەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە دەپارێزێت .

وەک رۆیتەرز ئاماژەی پێداوە ، رۆژی هەینی 12ی نۆڤەمبەر ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و قەتەر گەیشتۆتە ئەنجام بۆ ئەوەی کارئاسانی پێوەندییە دیپلۆماتییەکانی ئەمریکا و تالیبان لە ڕێگەی قەتەرەوە ئەنجام بدرێت .

رۆژی هەینی ئانتۆنی بلیکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە گەڵ شاندێکی باڵای وەزارەتی بەرگری و ئەمنیی وڵاتەکەی لە گەڵ (محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی) وەزیری دەرەوەی قەتەر چاوپێکەوتنی کرد ، ئەو دیدار و چاوپێکەوتنەش وردەکارییەکانی  لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕاگەیاندرا .

لە درێژەی ئەو راپۆرتەدا رۆیتەرزئاماژە بەوە دەکات ، ئەمریکا بە فەرمی دانی بە حکومەتی تالیباندا نەناوە ، بەڵام ڕێککەوتن لە گەڵ قەتەروەک پارێزەری فەرمیی مافە یاساییەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان ، ئەگەری ئەوە دەگەیەنیت ئەو وڵاتە لە داهاتوویەکی نزیکدا تالیبان بە فەرمی بناسێت .

Back to top button