لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی داوای دادگاییكردنی مسته‌فا كازمی ده‌كه‌ن

جارێكی دیكه‌ لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، له‌به‌رده‌م ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا گردبوونه‌وه‌.

رۆژی هه‌ینی نزیكه‌ی دوو هه‌زار لایه‌نگری حه‌شدی شه‌عبی له‌به‌رده‌م یه‌كێك له‌ده‌روازه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا گردبوونه‌وه‌ و داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌و دادگاییكردنی مسته‌فا كازمی،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق- یان ده‌كرد

هه‌روه‌ها به‌شێك له‌ خۆپێشانده‌ران كه‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك زیاتره‌ خێوه‌تیان هه‌ڵداوه‌ و ده‌ڵێن: تاوه‌كو داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێده‌كرێت، له‌و شوێنه‌ ده‌مێننه‌وه‌.

هه‌فته‌ی رابردوو پێكدادان له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان روویداو له‌ ئاكامدا 125 كه‌س له‌نێوان هه‌ردوو برینداربوون.

Back to top button