پیاوێك ھەڕەشە لە بالیۆزخانەی ئەمریكا دەكات

عێراقیەك هەڕەشەی کرد کە پشتێنێکی تەقەمەنی لەبەر دەکات و خۆی لە ناو باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دەتەقێنێتەوە.

ئەو پیاوە، شێخ حەمید عەبدولڕەزایە، لەکاتی ناڕەزایی دەربڕین دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بە نیگەرانییەوە قسەی دەکرد و هەڕەشەی تەقاندنەوەی خۆی لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەکرد.

بەپێی ڤیدیۆکە گوتی ” بەخوا بەخوا پشتێنێکی تەقەمەنیان پێداوم و منیش دەچمە ناو باڵیۆزخانەی ئەمریکا و خۆمی تێدا دەتەقێنمەوە”.

لە درێژەی ڤیدیۆکەدا ئەو پیاوە ئاماژەی بە ناونیشانی شوێنی نیشتەجێبوونەکەی کرد و وتی کە بەرەنگاری هەواڵگری عێراقیش دەبێتەوە.

سەرچاوە: RT عەرەبی

Back to top button