بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر: گەشتکردن بۆ بیلا ڕووسیا قەدەغە کرا
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر رایگەیاند، تەواوی گەشتەکانیان بۆ بیلاڕووسیا راگرتووە و لە ئێستادا کەس لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە ناتوانێ گەشت بۆ ئەو وڵاتە بکات.
دەشڵێت: تورکیاش رێگە نادات ھاووڵاتیانی ئێمە لە رێگەی ئەوانەوە گەشت بۆ بیلاڕووسیا بکەن، ئەمەش بۆ ئەوەیە رێگری لە کۆچکردن بکرێت.
ئەحمەد ھوشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگهیاند: ئێمە تەواوی گەشتەکانمان بۆ وڵاتی بیلاڕووسیا راگرتووە و رێگە بە ھیچ گەشتێک نادەین بۆ ئەو وڵاتە ئەنجام بدرێت، ھۆکارەکەشی ئەوەیە تا خەڵک کۆچ نەکات بۆ ئەو وڵاتە، بەڵام ئەوانەی رۆیشتوون، لە رێگەی تورکیا و ئیمارات گەشتیان کردووە.
ئهحمهد ھوشیار دهشڵێت: سەرەتا تەنھا وەجبەیەک رۆیشتن و دواتر گەشتەکان راگیران، بۆیە لە ئێستادا ھیچ کەسێک ناتوانێ گەشت بۆ وڵاتی بیلاڕووسیا بکات، بۆ ئەوەی کەس نەتوانێ لەو رێگەیەوە کۆچ بکات.
ناوبراو باس لهوهش دهكات، تورکیاش تازە بڕیارێکی نوێی داوە، کە رێگە نادەن ئەو ھاووڵاتیانەی رەگەزنامەی عێراقی و یەمەنی و سووریایان ھەبێت، گەشت بۆ وڵاتی بیلاڕووسیا ئەنجام بدەن، ئەمەش ھەنگاوێکی باشە بۆ رێگری لە کۆچکردن.