مه‌لا به‌ختيار: ئەوەی نێچيرڤان بارزانى،سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆی کردم، مەگەر بەس مام جەلال بۆی کردبم

دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر و گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ ئه‌ڵمانیا،مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌كێتی، ڕایگه‌یاند لە دوای چوارەمین كۆنگرەی یەكێتییەوە وای لێهات خەڵك خواخوای بێ هاوسەنگەرەكانی لەناو بچن یان خۆی هەوڵی لەناوبردنیان بدات. ده‌شلێت: ئەوەی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆی کردم، مەگەر بەس مام جەلال مابايه‌ و بۆمى بكردايه‌ .”

 

مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌كێتی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 13/11/2021،دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر و گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ ئه‌ڵمانیا، بۆ مێدیاكان دوا و سوپاسی پێشوازیی خه‌ڵكی كرد و ڕایگه‌یاند:غەدرێکی گەورە لە خۆی، بافڵ تاڵەبانی و وەستا حەسەن کراوە، ئێمە جاران خۆمان بە کوشت دەدات بۆ ئەوەی هاوڕێیەکمان دەست دووژمن نەکەوێت، بەڵام بەداخەوە دوای چوارەمین کۆنگرەی یەکێتییەوە خەڵک خوا خوای بێت هاوسەنگەرەکانی لەناوبچن یان خۆی هەوڵی لەناوبردنیان بدات”.

گوتیشی: پێشوازیكردن له‌ ئێمه‌، پێشوازیكردن نییه‌ له‌ كه‌سێك كه‌ ناوی مه‌لا به‌ختیاره‌، چاوه‌ڕوانییه‌ له‌ كه‌سێك كه‌ غه‌درێكی گه‌وره‌ به‌رامبه‌ر خۆی و كاك بافل و وه‌ستا حه‌سه‌ن و خه‌ڵكی تر كراوه‌، غه‌درێكی یه‌كجار گه‌وره‌یه‌.

 مەلا بەختیار باسى ئه‌و كاته‌ى له‌ ئوردن بووه‌ بۆ پشكنين كرد و گوتى ، “تەلەفۆنم بۆ هەڤاڵ قوباد کرد.. گوتم تکایە هەم بە پەیوەندییەکانی حکومەت بڵێ هەم بە جەنابی سەرۆکی هەرێم بڵێ، پێنج دەقەی نەبرد جەنابی سەرۆکی هەرێمی تەلەفۆنی بۆ کردمەوە.. دوای 7 دەقە 8 دەقە. مەلیکی ئوردن هاتە سەر خەت و گوتی تۆ میوانی منیت و دەستبەجێ منیان برد بۆ پشکنین و دەستبەجێ رەزامەندیی لایەنی بەرپرسیان وەرگرت کە لە پشکنینی تایبەتی بە زووترین کات دەریخەن کە من چیمە.. من بێڕادە سوپاسی سەرۆکی هەرێم دەکەم کە مەگەر بەس جەنابی مام جەلال زیندوو بکەیتەوە ئەوەم بۆ بکات”.
له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانييه‌كه‌يدا مەلا بەختیار گوتيشى: “ساڵانی دیکە چۆن بووم، هەروا دەبم، کەس چاوەڕێی ئەوە نەکات هەڵوێست و بیر و مەبادیئی خۆم بگۆڕم”.
 مەلا بەختیار سه‌باره‌ت بۆچوون و هەڵوێستی خەڵکی هەرێمی کوردستان،رایگەیاند، هەڵبژاردن دەریخست بیرکردنەوەی هەندێک لە سەرکردە نەزانەکانی چۆنە. دەبێت رەخنە لە هەموو کەموکوڕییەکانی هەرێمی کوردستان دەگرن و هەموو ئەوانەی کە وایان لە یەکێتی و پارتی کردووە کە نزیکەی 500 هەزار دەنگدەریان کەم بکات.
Back to top button