بەرپرسێکی ئێران: بەرژەوەندی ئێران لە سەربەخۆیی کوردستاندایە

قووڵایی ئیستراتژیک لە ئەساسدا ،ناوچەیەکی جوغڕافیاییە و چاوەدێری کردنی بۆ بەرژەوەندیی و ئاسایشی نەتەوەیی و نشتیمانیگرینگییەکی تایبەتی هەیە .

سیاسەتی دەرەوەیی و شۆڕشی ئێمە ، ڕێک لە سەردەمی شەڕی سارد دا سەری هەڵدا و ئەدەبیاتی سیاسیی شەڕی ساردیش گاریگەریکردە سەر ، بەجۆرێکی دیکە دەبێت بگوترێت بە شێوەیەک کۆپی کراوی ئەدەبیاتی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی سۆڤییەت بوو.

واتە یەکێتی سوڤییەت داوای لە کرێکارانی جیهانی دەکرد لە دژی ئیمپریالیزم یەک گرن ، ئێمەش واتە کۆماری ئیسلامی داوامان لەموسوڵمانانی جیهان کرد یەک گرن لە دژی ئیمپریالیزمی جیهانی .

هاوکات ( پۆل کنێدی ) کتێبێکی نووسی لە ژێر سەردێڕی سەرهەڵدانی هێزە گەورەکان ، لەوێدا ئاماژە بە خاڵێکی جەوهەری دەکات ودەنووسێت ، ئەو وڵاتانەی چالاکیان لە دەرەوە سنوورەکانی خۆیندا زیاترە تا ناوخۆ، تووشی رووخان و داڕمان دەبنەوە .

ئێمە لە بیرمان چوو ، کەلە سەردەمێکدا دەژین کە سەردەمی داخوازی نەتەوە دەوڵەتی نەتەوەییە.

بەڵام ئێمە چووین بەشوێن ( ئوممەت سازی ) کەوتین واتە ئوممەتی ئیسلامی ، قەبووڵی ئەوەمان نەکرد کە ئەرکی ئێمە  دەبێت حکومەتێکینشتیمانی بێت و لەو چوارچێوەدا خۆی ساغ کاتەوە ، بیرمان لەوە نەکردەوە  ئەگەر ئەو گەلە ئێمەی قەبووڵ نەبێت ، لەکوێی جیهاندا جێگەیمتمانە دەبین و ئارامی بە خۆمانەوە دەبینین.

ئەگەر لە ناوخۆوە دەستمان پێکردبا بۆ ئەو ستراتیژەی باوەڕمان پەی بوو ، ئەو کات ئێران دەبووبە نموونەیەک بۆ وڵاتانی ئیسلامی و وڵاتانیرۆژهەڵاتی ناوەڕاستی خوێندکارانی خۆیان دەناردە ئێران ، بۆیەش پێویستە بگوترێت ( قووڵایی ئیستراتیژیک ناکرێت لە ئاسمان وخەیاڵاتدا کاری بۆ بکرێت .

ئێستا ئێوە بڕوانن ، ئەو هووتافانەی لە عێراق دەدرێن لە لایەن خەڵکەوە چین ؟

داوامان لێدەکەن عێراق بەجێبێڵین ، لە سووریاش هەر وایە ،لە لوبنانیش هەروای لێبەسەر دێت .

ئێستا روون بۆوە ، دەردی ئێمە چییە ، هەموو توانای خۆمان بە ناوی قوڵایی ئیستراتیژیک لەو شوێنانە کۆکردۆتەوە کە هەرکات کاریان بەئێمە نەما دەڵێن بڕۆنەوە وڵاتی خۆتان .

بەڕای من بەرژەوەندی نشتیمانیی ئێمە لە سەربەخۆیی کوردستان دایە چونکە کوردستان دەتوانێت قوڵایی ئیستراتژیکی ئێمە بێت ، کوردهاوخوێنی ئێمەیە ، کورد لە پشتەوە خەنجەر لە ئێمە ناوەشێنێت ،ئێمە هەڵەمان کرد پشتگیریمان نەکردن .

ئێستاش دکتۆر بە من دەڵێت ، بۆچی سەدام هێرشی کردینە سەر ، بۆیە هێرشی کرد ئێمە هێزمان نەبوو ، هاوکاتیش هەڕەشەمان دەکرد وخۆمان فش دەکردەوە ، پێویستی نەدەکرد ئەو هەموو کوژراوە بدەیین .

Back to top button