سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌يادى دووسەد و سی و حەوتەمین ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانیی په‌يامێكى پيرۆزبايى بڵاوكرده‌وه‌

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌يادى دووسەد و سی و حەوتەمین ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانیی په‌يامێكى پيرۆزبايى بڵاوكرده‌وه‌ و له‌ به‌شێكى هاتووه‌:” لە دووسەد و سی و حەوتەمین ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانیی ئازیزدا، به‌ گه‌رمی پیرۆزبایی لە خۆمان و خەڵکی سەربەرزی شاری هەڵمەت و قوربانی، پایتەختی ڕۆشنبیریی کوردستان و مەڵبەندی زیندووی ئازادیخوازی و ڕووناکبیری دەکەم.

 

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌يجى فه‌رميى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌لايه‌تى ( تويته‌ر) به‌ بۆنه‌ى دووسەد و سی و حەوتەمین ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانیی نووسيوويه‌تى:”لە دووسەد و سی و حەوتەمین ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانیی ئازیزدا، به‌ گه‌رمی پیرۆزبایی لە خۆمان و خەڵکی سەربەرزی شاری هەڵمەت و قوربانی، پایتەختی ڕۆشنبیریی کوردستان و مەڵبەندی زیندووی ئازادیخوازی و ڕووناکبیری دەکەم. سڵاو و ڕێز و خۆشه‌ویستی بۆ خه‌ڵکی شار، یادی ناودارانی به‌ خێر.

Back to top button