پارێزگاری هەولێر: لە گەڕەکە هەژارنشینەکان دەستمان بە ئەنجامدانی پڕۆژە کردووە
پارێزگاری هەولێر رايدهگهينێت، لە ژێر فەرمان و ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە گەڕەکە هەژارنشینەکان و کۆمەڵگا و ناحییە و قەزا و گوندەکان بەشێوەیەکی یەکسان لە نێوان شار و دەرەوەی شار پڕۆژە كراوە.
له راگهيێندراوێكدا كه ئهمرۆ یەکشەمە 2021/11/14، پارێزگای هەولێر بڵاويكردۆتهوه بەمەبەستی پتر خزمەتکردنی هاووڵاتییان و گرنیدان بە پڕۆژەکان و هاوکاری و پاڵپشتیکردنی زیاتری ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، لەگەڵ د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، بەئامادەبوونی ئەندازیار عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکمان کرد لەگەڵ سەرجەم قائیمقامەکانی سنووری پارێزگا.
له راگهيندراوهكهى ههروهها پارێزگارى ههولێر دهلێ: “سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تەواوی پاڵپشتی و هاوکاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ پارێزگای هەولێر دووپاتکردەوە و تەئکیدی لەسەر ئامادەکارییەکان بۆ پڕۆژەکانی پەرەپیدانی پارێزگای هەولێر بۆ ساڵی 2022 کردەوە، پاشان هەموو ئاسانکارییەک و هاوکاری و پاڵپشتییەکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر نیشاندا”.
پارێزگارى ههولێر له راگهيێندراوهكه يدا ئاماژە بەوەش دهكات: “پارێزگاری هەولێر سوپاسی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانیان کرد بۆ هەموو ئەو پاڵپشتی و هاوکارییەی کە لە چ لە ڕابردوو و چ لەئێستادا پیشکەشی پارێزگای هەولێریان کردووە”.
هاوكات ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ئهوهى راگهياندووه: “لە چوارچێوەی پرۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر بۆ ساڵی 2021، لە ژێر فەرمان و ڕاسپاردەی جەنابی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە زۆربەی ئەو شوێنانەی پێویستی کردووە لە گەڕەکە هەژارنشینەکان و کۆمەڵگا و ناحییە و قەزا و گوندەکان بەشێوەیەکی یەکسان لە نێوان شار و دەرەوەی شار پلانمان داڕشتووە و دەستمان بە ئەنجامدانی پڕۆژەکان کردووە، کە ئێستا بەشێک لەو پڕۆژانە تەواو بوون و بەشێکیشیان لە تەواوبووندان، بۆساڵی ئایندەش بەهەمان شێوە وەکو پارێزگای ههولێر، لە پلان و بەرنامەماندایە لهو شوێنانهوه دهست بە پڕۆژه و كاره خزمهتگوزارییهكان بکەین كه كهمترین دهستی خزمهتگوزارییان پێگهیشتووه یان لهڕابردوودا نهتوانراوه وهك پێویست خزمهتیان بكرێت”.
ههروهها لەکۆتایدا دوای گفتوگۆ لەگەڵ ئامادەبووانی کۆبوونەوە لەبارەی تەرخانکردنی بڕی بودجەی پێویست و زەرورەتی ئەو پڕۆژە خزمەتگوزاریانەی کە پێویستن لە سنووری پارێزگای هەولێر ئەنجامبدرێن، بڕیاری پێویست درا.