کوڕی معەمەر قەزافی بوو بە پاڵێوراوی سەرۆک کۆماری داهاتووی لیبیا

 

سەیفولئیسلام ، کوڕی ٤٩ ساڵەی معەمەر قەزافی دیکتاتۆری پێشووی لیبیا ، بە شێوەیی فەرمی وەک پالێوراو بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆک کۆماری لیبیا ناسێندرا .

 

ئەو هەواڵە لە لایەن عەبدولحەکیم الچاب ، جێگری بەرپرسی گشتیی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی لیبیا بۆ ڕاگەیاندنەکانی پشتڕاست کراوەتەوە .

چاب لەمبارەوە گوتی : سەیفولئیسلام قەزافی لە شاری ( سەبها ) لە باشووری لیبیا ناوی خۆی وەک پاڵێوراو بە فەرمی پێشکەش بە ئۆفیسی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کردووەو بە پێی یاسای پەرلەمانی هیچ کێشەیەکی یاسایی نییە بۆ خۆ پاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری داهاتووی وڵات .

سەیفولئیسلام قەزافی پێشتر و لە مانگی ٩ ی ئەمساڵ لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ (نیۆیۆرک تایمز) ئەو بڕیارەی ئاشکرا کردبوو .

وا بڕیارە لە ٢٤ مانگی دیسامبەردا هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری لیبیا بە چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان بەرێوە بچێت و کێشەکانی ناوخۆیی لیبیا کۆتاییان پێبێت .

جێگەی ئاماژەیە خۆ پاڵاوتنی سەیفولئیسلام لە لایەن دادگای لاهای پشتگیری کراوە وەک مافێکی یاسایی و بێتاوان بوون و بێبەری بوون لە تاوانەکانی باوکی

Back to top button