دیاردەی ژەهر خوارکردنی سەرکردەکانی  یەکێتی کام ژەهرە ؟

 

 

کاتێک ژەهرەکە بە ڕێژەی ( 0.1 ) دەکرێتە ناو ژەمە خواردنێکی تایبەت ، یان دەکرێتە ناو ساردییەک ، بۆنی نامێنێت ، ڕەنگێکی کاڵ بوونەوە لە خۆ دەگرێت ، نابیندرێت و بۆنیشی نایەت .

لە پاش سێ بۆ چوار مانگ کاریگەری دەکاتە سەرماسوولکەکان ، بێهێزی و کەمتاقەتی مرۆڤ دادەگرێت ، لە کاتی پشوودان ماسوولکەکان وێکدێنەوە ، بەڵام بەهۆی ئەوەی  زۆر درەنگ کاردەکاتە سەر مێشک مرۆڤ تووشی بیرچوونەوە و ڕشانەوە ناکات ، بۆیەشە زۆر بە ئەستەم دەکرێت گومان لە ژەهرخواردنی ئەو کەسە بکرێت .

لە دوای ئەوە کاریگەری ژەهرەکە دەگاتە ئاستێک ، کەسی ژەهرپێدراو ، مەیلی خواردنی کەم دەبێت ، شەکری خوێنی دەچێتە سەر و گەرمای لەشی بە چەشنی تووشبووی ( کۆرۆنا ) بەرز دەبێتەوە و نیشانەکانی ژەهراوی بوون تەیدا دەردەکەون .

 

لە وەها حەڵەتێکدا ئەوەی تا ئیستا بۆ پزیشکانی ڵێکۆڵەر دەرکەوتووە ، کەسی ژەهرخوارکراو لە دوای ئەو دیاردەیە ، بە جەڵدەی دڵ کۆچی دوایی دەکات بە تایبەت لە کاتی خەودا کە ماسوولکەی خوێنگێڕانەوەیی دڵ بە ئارامی کار دەکەن .

 

یەکەم دیاردەی ئەو ژەهرە  واتە ( ژەهری جیوە ) لە ساڵی 1996 بۆ ڵێکۆڵەران دەرکەوت ، ئەویش ئەو کاتەی لە کۆلێژی پزیشکی (دارتمووس) لە (ئەیالەتی نیوهەمپشیر ) سێ بۆچوار (دڵۆپ ) ی ( دی میتلی جیوە ) دەکەوێتە سەر پەنجەوانەی دکتۆرێکی پسپۆڕی مادە ژەهراوییەکان ، ئەو کات لایان گرینگ نابێت بەڵام لە دوای چوار مانگ هەموو ئەو دیاردانەی لە سەرەوە باس کران لەو دکتۆرەدا دەردەکەون و لە دوای   10مانگ بە جەڵدەی دڵ گیانی لە دەستدا .

دوای گیان لە دەستدانی پزیشکانی ئەو بوارە بۆیان روون بۆوە ، هەرچەند دەکرێت چارەسەری کاتی وا نیشنان بدات ژەهرەکە لە جەستەی پاک بۆتەوە ، بەڵام ئەو ژەهرە وەک ئیستای کۆرۆنا خۆی دەگرێت و لە ئاکامدا بە جەڵدەی دڵ کەسی ژەهرخوراو گیان لە دەست دەدات .

Back to top button