لقی سێی پارتی لە کەرکووک بە توندی وەڵامی بەرەی تورکمانی دەداتەوە

بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان

لە گەرمەی ئەو کارلێکە سیاسییە وردانەی وڵاتیان پێدا تێپەڕ دەبێت و ئەو سەختییانەی لە هەموو شوێنێکی وڵاتەکە ڕووبەڕووی هاووڵاتییان دەبنەوە، بە تایبەتی لە پارێزگای کەرکووک، ناوبەناو گرووپێک لە هەلپەرستان بە هەندێک ڕاگەیاندراوی ڕەگەزپەرستانەوە، کە هیچ پەیوەندییان نییە بە واقع و خواستەکانی ڕۆڵەکانی کەرکووک بە گشت پێکهاتە و ئاراستەکانیانەوە.

ئەوەتا سەرۆکی بەرەی تورکمانی زنجیرەیەک لێدوانی بێ سەروبەر و شپرزەی دەرکردووە کە هیچ ئامانجێکی نییە جگە لەوەی بە شێوەیەکی ڕووکەشیی نمایشکارانە لە ڕاگەیاندندا دەرکەوێت و ئەو شکستانەی حزبەکەی لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەدا ڕووبەڕوویان بووەوە پینە بکات، چونکە حزبەکەی لە سایەی سەرکردایەتیی ئەودا کەمترین دەنگی تورکمانەکانی بەدەست هێنا و، ئەمە ئەگەر هیچ واتەیەکی هەبێت، ئەوە بێگومان پێشانی دەدات کە ئەم کەسە بە هیچ جۆرێک نوێنەرایەتیی ئەو هاووڵاتییانە ناکات کە ئەو بەیاننامە لەرزۆکانەی بە ناوی ئەوانەوە دەرکردووە.

هێزەکانی پارتی و پێشمەرگە شانبەشانی هێزە نیشتمانییە جۆراوجۆرەکان بەرگریی لە کەرکووک کرد و، پارێزگاکە و پێکهاتەکانی لە زەبری داعش و گرووپە تیرۆریستەکانی دیکە پاراست و، قارەمانێتیی پێشمەرگە و گیانی مەزنی شەڕکەریان و قوربانییەکانی ئەوان، لەپێناو پاراستنی هاووڵاتییان و چەسپاندنی ئاسایشی پارێزگاکە، چەندین شەڕیان لە بەرژەوەندی کەرکووک یەکلا کردەوە.

ئێستایش لەم دووڕیانە ترسناکەدا کە دەبینین شانە نووستووەکانی داعش ئۆپەراسیۆنی جۆراوجۆر لە ناوچە جۆراوجۆرەکان ئەنجام دەدەن، بە سوودوەرگرتن لە کەلەکە تەنکەکانی دەوروبەری کەرکووک، ئیبتزازچی و هەلپەرستەکان بە بەیاننامەی ڕەگەزپەرستانەوە دێنە مەیدان، کە هیچ پەیوەندییان بە هاووڵاتییانەوە نییە و، قومار بە ئاسایشی شارەکە و توخمەکانی پتەوکردنی سەنگەرەکانی بەرگریی دژ بە داعش دەکەن، تەنیا بۆ ئەوەی خۆیان بکەونە بەر چاو و شکستێکی گەورە پینە بکەن کە هەڵسانەوەیان لە دوای نییە.

پێشمەرگە و پارتی دیموکراتی کوردستان، دەست لە ناو دەستی گشت هاووڵاتییانی کەرکووک، بەرگری لە کەرکووک دەکەن و بە ڕاستگۆیی و خۆبەختکردن کار دەکەن بۆ ئاوەدانکردنەوەی شارەکە و گێڕانەوەی سەقامگیریی سیاسی بۆی و بەدیهێنانی ئەو گەشە ئابوورییەی گشت پێکهاتەکانی کەرکووک خوازیارین و، دۆڕاوەکان و هەلپەرستان شوێنیان لەم پرۆژە نیشتمانییەدا نابێت.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
لقی سێ
١٤ – ١١ – ٢٠٢١

Back to top button