پارتی: شنگال موڵكی شنگالییەكانە، به‌ڵام په‌كه‌كه ناوچه‌كانی داگیركردوون

خواكوڕك
وته‌بێژی فه‌رمی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت، په‌كه‌كه رێز له‌یاساكانی هه‌رێمی كوردستان ناگرێت و لەداهاتووشدا رێزیان لێناگرێت، لە هەموو ئەدەبیاتی پەكەكەدا دانپێدانانێك بە هەڵبژاردن و دامودەزگا شەرعییەكانی هەرێمی كوردستاندا نییە.
ئه‌مرۆ دوو شه‌مه 6/2/2017 مەحموود محەممەد وته‌بێژی فه‌رمی پارتی دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌وان و یه‌كگرتوو، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامدا و رایگه‌یاند، هەر هێزێكی دیكە لەو ناوچانە و شوێنەكانی دیكەشدا هەبن، دەبێ ملكەچی یاسا و رێساكانی پەرلەمان و هەرێمی كوردستان بن.
وته‌بێژی پارتی ده‌شڵێت، شنگال موڵكی شنگالییەكانە، بەدڵنیاییەوە لە هەموو كەسێك لەپێشترن بۆ بەڕێوەبردنی دەڤەرەكەیان، پەكەكە هۆکاری ئاوەداننەکردنەوەی شنگالە و مانەوەی پەکەکە درێژە بە ناکۆکییەکان لە شنگال دەدات، بۆیە باشترین چارەسەر ئەوەیە پەكەكە شنگال جێبێڵێت.
له‌باره‌ی ده‌ستگرتن به‌سه‌ر بیره نه‌وته‌كانی كه‌ركوك له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه، وته‌بێژی پارتی ده‌ڵێت، دەبووایە كێشەكە لەگەڵ حكومەت و هەموو لایەنە سیاسییەكان باسكرابا، ئەوكات ئەگەر پێویستی بە هێز كردبا، حكومەت هێزێكی دەنارد ئەو كارەی كردبا نەك لایەنێكی سیاسی، چونكە ئەمە زۆر شت دەخوڵقێنێ و مانای ئەوە دەدات لە زۆر شوێنی دیكەش حیزبێك ئەگەر هێزی هەبوو، دەتوانێت دەست بەسەر سامانی شوێنێكدا بگرێت.
هه‌وره‌ها ده‌شڵێت، ئه‌مه كارێكی نا به‌رپرسانه و نیشانه‌ی پاشاگه‌ردانیه له كایه‌ی ئه‌منی و سیاسی، و نەدەبوو لایەنێک بەو شێوەیە بچێتە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی کەرکووک، ئەوەی روویدا پێمان باشنەبوو و دەبێت گرفتەكە بەشێوەیەكی دیكە چارەسەر بكرێت.