وەزارەتی داد، بەڕێوبەرایەتی جێبەجێ کردنی دووەمی سلێمانی کردەوە.

وەزارەتی دادى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، رايده‌گه‌ينێت: بەڕێوبەرایەتی جێبەجێ کردنی دووەمی سلێمانی دێته‌ كردنه‌وه‌.”
وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له‌ نووسراوێكى فه‌رميدا  كه‌ وێنه‌يه‌كى ده‌ست ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك كه‌وتووه‌، بە بەیانی ژمارە (٩) ی ساڵی ٢٠٢١، بەڕێوبەرایەتی جێبەجێ کردنی دووەمی سلێمانی،کردەوە.
وەزیری داد راشيگه‌ياندووه‌،” فرسەت ئەحمەد، بە پێی ئەو دەسەڵاتانەی ماددەی(٢)ی یاسای وەزارەتی داد ژمارە (١٣)ی ساڵی ٢٠٠٧، پێیداوە، بە بەیان ئەو بەڕێوبەرایەتییە نوێیەی کردۆتەوە،”
ده‌شلێت:”بەیانەکە لە رۆژی دەرچوونییەوە لە ٩/١١/٢٠٢١ ەوە جێبەجێ دەکرێت و لە رۆژنامەی فەرمی وەقایعی کوردستان بڵاو دەکرێتەوە.
Back to top button