وەزارەتی تەندروستی: چەند ڕێکارێکی پێویست دەگرێتە بەر

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان چەند ڕێکارێک پێویست دەگرێتە بەر لەوانە

١-داخستنی نەخۆشخانەی(ڤالیای) تایبەت له شاری هەولێر بەهۆی ئەوە تەرمی نەخۆشێکی دەست بەسەردا گرتبوو لە بری تێچووی نەخۆشخانە .

٢-لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەسەر نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا پێکهێنرابوو، لێژنەکە توانی بڕی 710ملیۆن دینار کە لەلایەن نەخۆشخانەکانەوە بە زیادە لە نەخۆشان وەرگیرابوو لێیان بسەنرێتەوە و پارەکەش دەگەڕێنرێتەوە

٣-پێکهێنانی لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر پزیشکێکی پسپۆر له شاری سلێمانی و ئەنجامەکەی وەرگرتنەوەی پسپۆڕیەکە بوو لە پزیشکەکە .

Back to top button