پرۆژه‌ 12 خاڵیه‌كه‌ی یه‌كگرتوو له‌لایه‌ن پارتیه‌وه‌ به‌گه‌رمی پێشوازی لێكرا

خواكوڕك

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دوو شه‌مه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌ پیرمام له‌سه‌ر ئاستی باڵا كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا له‌باره‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی پێشنیاری كردووه‌ بۆ چۆنیه‌تی تێپه‌ڕاندنی دۆخی چه‌ق به‌ستووی كورستان، وته‌بێژی پارتی ده‌ڵێت، به‌گرنگیه‌وه‌ له‌ پرۆژه‌كه‌ ده‌ڕوانین.

ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 6/2/2017 مەحمود محەمەد وته‌بێژی پارتی له‌ میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، پرۆژه‌كه‌ی یه‌كگرتوو گرنگی خۆی هه‌یه‌ و له‌ خه‌مخۆری یه‌كگرتوو بۆ چاره‌سه‌ری دۆخه‌كه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌، هەڵبەت هەندێ تێبینیمان هەیە لەسەر چۆنیەتیی ڕیزبەندی چارەکردنی کێشەکان.

وته‌بێژه‌كه‌ی پارتی ده‌شڵێت، پێویسته‌ كێشه‌كان دیاری بكرێن و ریزبه‌ندییان بۆ بكرێت و كۆبوونه‌وه‌كان جارێكی دیكه‌ ده‌ست پێبكاته‌وه‌، نەك كۆبوونه‌وه‌ی پێنجقۆڵی، بەڵكو كۆبوونەوەی حەوتقۆڵی و هەشتقۆڵی بكرێن، چونكە لە كوردستان تەنیا پێنج حیزب نین، پێشتریش جەختمان لەوە کردووەتەوە پێویستە تەواوی پێکهاتەکان لە کۆبوونەوەکاندا بەشداربن.

Back to top button