ئێران کار بۆ بەفەرمی ناسینی حکومەتی تالیبانی ئەفغانستان دەکات

 

نوێنەری تایبەی سەرۆککۆماری ئێران بۆ وتووێژ لە گەڵ بەپرسانی باڵای تالیبان گەیشتە کابول
حەسەن کازمی قومی ، نوێنەری تایبەتی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران تایبەت بە کاروباری ئەفغانستان ، بۆ وتووێژ و ڕێککەوتن لە گەڵ بەرپرسانی باڵای تالیبان لە ئیستادا لە کابولی پایتەختی ئەفغانستانە .
باڵیۆزی ئێران لە ئەفغانستان لە توێتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کازمی قومی نوێنەری تایبەتی سەرۆککۆمار لە کابول چاوی بە بەرپرسانی باڵای تالیبان دەکەوێت و سەبارەت بە کێشەو ئاڵ و گۆڕەکانی ناوچەیی ، پەنابەران ، یارمەتی مرۆیی و چۆنیەتی دامەزراندنی حکومەتێکی بنکەفراوان و تایبەتتر بواری ئاڵ و گۆڕی بازرگانی وتوێژ دەکەن .

ئەو سەردانەی نوێنەری سەرۆککۆماری ئێران بۆ ئەفغانستان لە کاتێکدایە یالیبان تا ئێستا لە لایەن ئێرانەوە بە فەرمی نەناسراوە ، بەڵام لە دوو مانگی ڕابردوودا تا ئێستا پارێزگاری پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی دوو جار سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە و لە گەڵ چەند برپرسێکی وەزاری تالیبان کۆبوونەوەی ئەنجام داوە .
ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران سەرەتای مانگی پاییزی ئەمساڵ حەسەن کازمی قومی ، کە پێشتر فەرماندەی هێزەکانی قەیلەقی قودسی سوپای پاسدارن بووە لە ئەفغانستان وەک نوێنەری تایبەتی خۆی بۆ کاروباری ئەفغانستان دەستنیشان کرد ، کازمی قومی پێشتریش لە باڵیۆزخانەی ئێران لە عێراق کاری کردووە .
چاودێرانیش لەمبارەوە ئاماژە بەوە دەکەن ئێران بە فەرمی کار بۆ بەفەرمی ناسینی تالیبان دەکات ، چونکە ئەگەر تالیبان بە فەرمی نەناسێت هەناردەی مادەسڕکەرەکان بۆ ئێران ڕادەگرێت و ئێران زیانێکی زۆری بەردکەوێت ، چونکە لە دوای گەمارۆی نەوتی ئێران ، مادەسڕکەرەکانی هاوردە لە ئەفغانستانەوە زۆرترین داهاتی ئابووری بۆ ئیران دەستەبەرکردووە .

Back to top button