ناوەندی چاودێری خۆراکیی ئەرووپا : خواردنی ( کوللو ) ئاساییەو پڕە لە پرۆتین

کۆمسیۆنی ئەرووپا لە دوای وەرگرتنی ئیزنی فەرمی لە لایەن ناوەندی چاودێری خۆراکیی یەکێتی ئەرووپا ،ڕێگە دەدات ئەرووپییەکان جۆرێک ( کوللو ) بۆ ژەمە خواردنێکی رۆژانە یان عەسر و قاوەڵتوون بە کار بێنن کە پڕیەتی لە پرۆتینات .
لە ڕاگەیاندراوەکەی بەشی خواردەمەنیی یەکێتی ئەرووپا دا هاتووە ئەجۆرە (کوللو ) ە کە پەی دەگوترێت کوللوی کۆچەر و لە وڵاتانی ئەفریقی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی روو لە ئەورووپا دەکەن بۆ خواردن دەبن و رێگەی هاوردەکردنیشیان ئازادە ، چ بە شێوەی بەستوو چ بە شێوەی ویشکراوو هاڕاو .
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا مەرجی سەرەکی هاوردەکردنی دیاری کردووەو ئاماژە بەوە کراوە کاتی هاوردەکردن و خواردنی ناوخۆیی ، دەبێت باڵ و قاچەکانیان لێکرابێتەوە ، چونکە ئەگەر باڵ و قاچی پێوە بێت ، خواردنەوکەی دەبێتە هۆی ( قەبز) بوون واتە هۆکار دەبێت بۆ زیاد بوونی قۆڵۆن لە مرۆڤدا .
سەرچاوە : ئۆرۆنیوز

Back to top button