مه‌سرور بارزانی: هیوادارین عێراق له دوای هه‌ڵبژاردن به‌ره‌و ئاشتی بچێت
بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان ،کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک ده‌ستی پێكرد.
ئەمڕۆ سێشەممە 16 ی نۆڤێمبەری 2021 کاتژمێر 9:00 بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆماری عێراق بەرهەم ساڵح و سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ، کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک ده‌ستی پێكرد.
له ده‌ستپێكی كۆڕبه‌نده‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی ، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتارێكی پێش كه‌ش كرد.
له گوتاره‌كه‌یدا سه‌رۆكی حكوومه‌ت رایگه‌یاند: به‌خێر هاتنی به‌شداربووانی كۆڕبه‌ندی ئاشتی و ئاسایشتی رۆژهه‌ڵات ده‌كه‌م ، خۆشحاڵم جارێكی دیكه دوای كۆڕۆنا كۆده‌بینه‌وه.
راشیگه‌یاند: پێویسته باس له‌و خاڵانه بكه‌ین كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوچه‌كه هه‌یه ، گۆڕانكارییه سروشتییه‌كان كاریگه‌رییان ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی وڵاتان.
مه‌سرور بارزانی گوتیشی: پشتیوانی له گفت‌و گۆ و دیالۆگه ئاشتییانه‌ی وڵاتان ده‌كه‌ین ، پێویسته كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی عێراق بگه‌یه‌نینه كه‌ناری ئارامی ، هیوادارین عێراق له دوای هه‌ڵبژاردن به‌ره‌و ئاشتی بچێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: دهۆك شاری ئاشتی و پێكه‌وه ژیانه .
له كۆڕبه‌ندی ئاشتی و ئاشایشتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست كه له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له دهۆك به‌رێوه‌ده‌چێت، هه‌ریه‌ك له سه‌رۆككۆماری عێراق ، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم ، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم ، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده باڵاكانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و شاره‌زایانی ئه‌كادیمی به‌شدارن و ووتاریان ده‌بێت.
كۆڕبه‌نده‌كه ئەمڕۆ ده‌ستپی پێكردووه و سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.