به‌رپرسی ئۆفیسی هاریكاری ئاسایشی ئه‌مریكا: هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت
به‌رپرسی ئۆفیسی هاریكاری ئاسایشی ئه‌مریكا له هه‌رێمى كوردستان رايده‌گه‌ينێت:” هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت.
راگه‌ياندنى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه رايگه‌ياند:” رۆژى شە‌ممه ١٦ی ۱۱ی ۲۰۲۱، لیوا روکن هۆشمەند رەشید، جێگری سەرۆکی ئەڕکان بۆ ئیدارەو میرە، پێشوازی كرد له كۆڵۆنێڵ دۆگڵاس، به‌رپرسی ئۆفیسی هاریكاری ئاسایشی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان،لە کۆبوونەوەیەکدا، تاوتوێی هاوکارییە لۆجستی و راوێژکارییەکانی ئەمریکا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کرا، لەمبارەیەوە جێگری سەرۆکی ئەڕکان بۆ ئیدارە و میرە، ستایشی هەوڵ و هەنگاوەکانی راوێژکارانی ئەمریکای کرد و رایگەیاند: یارمەتییەکانی ئەمریکا، رۆڵێکی گرنگ و کاریگەری گێڕاوە لەپێشخستنی توانا سەربازییەکانی پێشمەرگە و دروستکردنی هێزێکی تۆکمە، کە هەمیشە ساز و ئامادەبێت بۆ تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعش.
له راگه‌يێندراوه‌كه هه‌روه‌ها هاتووه:” لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، جێگری سەرۆکی ئەڕکان بۆ ئیدارە و میرە، هیوای خواست پاڵپشتی و هەماهەنگییەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە، وەک هەمیشە بەردەوامی هەبێت.
وه‌ك له راگه‌يێندراوه‌كه هاتووه، به‌رپرسی ئۆفیسی هاریكاری ئاسایشی ئه‌مریكا لە هەرێم رایگه‌یاند: ئێمە زۆر بەبایەخەوە دەڕوانینە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، بەردەوامیش دەبین لە بەهێزکردنى پەیوەندییەکان لە سەرجەم بوارەکاندا و پابه‌ندی خۆمان له هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریكردن بۆ هێزی پێشمه‌رگه و هەرێمى کوردستان دووپاتده‌كه‌ینه‌وه.
پرسی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و پڕۆسه‌یه، هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هێزی پێشمه‌رگه به‌شێكی تری گفتوگۆكانی ناو كۆبوونه‌وه‌كه بوون، له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا به‌گرنگییه‌وه له‌و پڕۆسه‌یان روانی، رێککەوتن لەسەر ئەوەی لەکاتی گەیشتنی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ وەزارەتی پێشمەرگه بەهاوکاری لەگەڵ تیمی ئۆفیسی هاریکاری ئاسایشی ئەمریکا لەهەرێم، بەسەر یەکە و لیواکاندا دابەشبکرێت.