مەسرور بارزانی:پرسی کۆچبەران جێگەی نیگەرانی قوڵی ئێمەیە
کوردستان ئارامە و بەداخەوە زانیاریی نادروست بڵاو كراوەتەوە
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له کۆڕبەندی (ئاشتی و سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست) رايگه‌ياند:” کۆچبەران لە هەێمی کوردستان لەژێر گوشاردا کوردستانیان بەجێ نەهێشتووە و بە ئازادیی خۆیان گەشتیان کردووە بەڵام پاش ئەوەی گەشتیان كردووە بۆ دەرەوە، ئاراستەكراون بۆ بێلارووس و لەوێ بردراونەتە سەر سنوور.
لە زانکۆی ئەمریکی کوردستان لە دهۆک، ئەمڕۆ سێشەممە 16-11-2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریی پانێڵێکی کۆڕبەندی (ئاشتی و سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست) کرد‌و رایگەیاند: بەهۆی نەناردنی بودجەی هەرێمی کوردستان و پەتای کۆرۆنا هەرێمی کوردستان رووبەڕووی قەیرانێکی دارایی بووەوە.
مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی پرسی كۆچبه‌رانه‌وه گوتی: “قسه‌كردن له‌سه‌ر بابه‌تی كۆچبه‌رانی بێلاڕووس جێی نیگه‌رانی قوڵی ئێمه‌یه، سه‌لامه‌تی ئه‌و كۆچبه‌رانه له‌سه‌ر سنوور و ئه‌و دارستانانە بۆ ئێمه خاڵی له پێشینه‌یه، خه‌ڵكێكی زۆرن، له وڵاتانی جیاجیاوه هاتوون، له‌وێ گیریان خواردووه، به‌ڵام خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیشی تێدایه”.
مه‌سرور بارزانی گوتیشی: “به داخێكی زۆرەوە ئه‌و خه‌ڵكانه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك گرووپه‌وه، كه بازرگانی به مرۆڤه‌وه ده‌كه‌ن، قۆرخكراون. ئه‌وانه ژماره‌یه‌ك گرووپی تایبه‌تن، هه‌ندێك خه‌ڵكی دیكه‌ش له ده‌ره‌وه و بێلاڕووس ده‌ستیان هه‌یه له‌و قه‌یرانه. ئه‌و خه‌ڵكانه ئێره‌یان له‌ژێر هیچ فشارێك به‌جێنه‌هێشتووه، به‌ڵكو ئه‌وان به شێوه‌یه‌كی زۆر یاسایی سه‌ردانی بێلاڕووسیان كردووه، هیچ هێڵێكی ئاسمانی گه‌شتكردنی قه‌ده‌غه نه‌كردووه، كه‌س رێگرییان لێناكات، كێ گه‌شت ده‌كات؟، به‌شێوه‌یه‌كی ئازادانه گه‌شتیان كردووه، لێرە ئاراسته كراون بۆ بێلاڕووس، له‌وێشه‌وه بۆ سه‌ر سنووری پۆڵەندا، ئێستا له‌وێ گیریان خواردووه”.
هه‌روه‌ها گوتی: “به داخێكی زۆره‌وه كه‌شوهه‌وا له‌وێ زۆر سارده، هه‌ندێك وێنه‌مان له‌سه‌ر شاشه‌كانه‌وه بینی، جێی نیگه‌رانی منه، به‌تایبه‌تی منداڵه‌كان، ئه‌و منداڵانه بێ‌تاوانن، به‌داخه‌وه ئه‌و منداڵانه باجی ململانێی گه‌مه‌یه‌كی سیاسی ده‌ده‌ن”.
له باره‌ی هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌وه سه‌رۆكی حكومه‌ت گوتی: “ئێمه په‌یوه‌ندییمان دروستكردووه، په‌یوه‌ندیمان به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه كردووه، هه‌ر له به‌غداوه تا وڵاتانی دیكه، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌یه‌ك بدۆزینه‌وه، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه، بگه‌ڕێندرێنه‌وه”.
هه‌روه‌ها گوتی: “ئێمه داوامان له هاوكاران و هاوبه‌شه‌كانمان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌په‌له هاوكاری بگه‌یه‌ننه ئه‌و كه‌سانه‌ی پێویستن و له‌وێ گیریان خواردووه. ئایا ئه‌و خه‌ڵكه ده‌گه‌ڕێنه‌وه یان ده‌چنه شوێنێكی دیكه؟، پرسه گرنگه‌كه ئه‌وه نییه، ئێمه چاوه‌ڕێی گۆڕانكارییه‌كان ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی گرنگه لێره بیڵێم ئه‌وه‌یه، كه به داخێكی زۆره‌وه هه‌ندێك زانیاری نادروست بڵاوكراوه‌ته‌وه، بۆچی ئه‌وانه رۆیشتوون و بۆچی له‌وێن؟، به‌شێكی زۆریان به ئازادانه گه‌شتیان كردووه، له هه‌رێمی كوردستانه‌وه رۆیشتوون و هیچ قه‌ده‌غه‌كردنێك له هه‌رێمی كوردستانه‌وه نییه، هه‌رێمی كوردستان شوێنێكی ئارامه، ئاسایشی تێدایه بۆ ژیان، ئێمه زیاتر له یه‌ك ملیۆن ئاواره‌مان په‌نا داوه، باوه‌شمان بۆیان كردووه‌ته‌وه، كه له وڵاتی جیاجیاوه هاتوون”.
گوتییش: “ئه‌وان نه‌ڕۆیشتوونه‌ته شوێنی دیكه، بەڵکو بۆ هه‌رێمی كوردستان هاتوون، چونكه هه‌ستیان به ئارامی كردووه، بۆیه هیچ مانای نییه بڵێی ئه‌و خه‌ڵكانه كوردستان به‌جێده‌هێڵێن، به‌هۆی نائارامییه‌وەیە، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت خه‌ڵك به‌دوای ده‌رفه‌تی دیكه‌دا ده‌گه‌ڕێت، هه‌ندێكی دیكه ده‌ڵێن ئاساییه ئه‌و خه‌ڵكه بڕۆن، چونكه كێشه‌ی دارایی هه‌یه، ره‌نگه ئه‌مه راست بێت، به‌ڵام قه‌یرانی دارایی خه‌تای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نییه”.
روونیشیكرده‌وه، كه هه‌رێم و به‌غدا كێشه‌یان هه‌بووه و گوتی: “هه‌ر وه‌كو ده‌زانن ئێمه كێشه‌مان هه‌بووه له‌گه‌ڵ به‌غدا، كه ساڵانێكی زۆره، له ساڵی 2020 و 2021 زیاتر له 12 مانگ له‌و دوو ساڵه‌دا بەشە بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له به‌غداوه نه‌هاتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش قه‌یرانی كۆرۆنا له ئابووری ئێمه‌ی دا، ئابووری كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تووشی قه‌یران بوو، ده‌رفه‌تی كار كه‌مبووه‌وه، به‌غداش پاره‌ی نه‌ده‌نارد، ئێمه هه‌ڕەشه‌یه‌كی گه‌وره‌مان له‌سه‌ر بوو، به‌ڵام ماینه‌وه، توانیمان درێژه به كاره‌كانمان بده‌ین و ده‌ست بكه‌ین به چاكسازی، به‌ڵێ ئێمه نه‌مانتوانی مووچه‌ی هه‌مووان به‌پێی پێویست بده‌ین، به‌ڵام ئێمه مووچه‌مان دابه‌شكرد، به‌پێی ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌به‌رده‌ستمان بوو، هه‌موو مانگێك توانیمان بڕێك پاره بده‌ین”.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە کارەکانی کابینەی نۆیەم و ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “له‌وكاته‌وه‌ی كابینه‌ی من ده‌ستیپێكردووه، تاوه‌كو ئێستا زیاتر له 120 هه‌زار هه‌لی كارمان درووستكرووه، له كه‌رتی تایبه‌ت و پڕۆژه جیاوازه‌كان، به‌شێكیان حكومه‌ت دابینی كردووه، به‌شێكی دیكه كه‌رته جیاوازه‌كان دابینیان كردووه، كه به سپۆنسه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه، له راستیدا ده‌رفه‌ت هه‌یه بۆ خه‌ڵكی دیكه‌ش كار بكه‌ن، ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین، خه‌ڵك له ئاسیاوه، له فلیپین و چه‌ند شوێنی دیكه هاتوون و له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن، خه‌ڵك هه‌یه له لوبنان، ئه‌فریقیا، توركیا، ئێران و له به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراقه‌وه هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان و كاریان ده‌ستكه‌وتووه، برایانی عه‌ره‌ب هاتوون و كاریان ده‌ستكه‌وتووه، بۆچی خه‌ڵكی بیانی ده‌توانێت له هه‌رێمی كوردستان كاری ده‌ستبكه‌وێت، به‌ڵام خه‌ڵكی خۆمان نه‌یتوانیوه، به‌ڕاستی پرسه‌كه په‌یوه‌ندیداره به سرووشتی ئه‌و كاره‌ی خه‌ڵك ده‌یه‌وێت، ئه‌گه‌ر تۆ ده‌ته‌وێت كارێكی باشت ده‌ستبكه‌وێت، ده‌بێت به‌دوای ده‌رفه‌تی جیاوازدا بگه‌ڕێی، خوازیارم بابه‌ته‌كه بۆ خه‌ڵكی روونبكرێته‌وه”.
مەسرور بارزانی، دووپاتیكرده‌وه به‌شێك له‌و په‌نابه‌رانه ده‌یانتوانی له هه‌رێمی كوردستان سوود له ده‌رفه‌ته‌كان وه‌ربگرن و كاتێك رۆیشتوون سه‌رمایه‌یان هه‌بووه و له‌و باره‌یه‌وه گوتی: “ده‌مه‌وێت زانیارییه‌کان به هه‌ڵه نه‌گاته خه‌ڵك، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی به‌رچاویان روون بێت، كه هۆكاری ئه‌م كۆچه چییه؟، خه‌ڵكێك هه‌یه بچێت به‌دوای ده‌رفه‌تی دیكه‌دا بگه‌ڕێت، نابێت بڵێیت ئه‌مه رایكردووه، ئه‌گه‌ر بڕوات و هه‌ركات بیه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه، هه‌رێمی كوردستان ماڵی خۆیه‌تی. ئێمه له خزمه‌تیداین، ده‌توانین بڵێین هه‌ندێك له‌و کۆچبەرانه، ده‌یان هه‌زار دۆلاریان داوه به كۆمپانیاکانی گەشتیاری، هه‌ندێك ئه‌و بارودۆخه‌یان بۆ مه‌به‌ستێكی دیاریكراو قۆرخ كردووه، ئه‌و خه‌ڵكانه به‌كارده‌هێنن، ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئه‌وه‌نده هه‌زار دۆلاره‌ی هه‌بێت، ده‌توانێت ده‌رفه‌تێكی كاركردن بۆ خۆی بدۆزێته‌وه، ئێمه بینیوومانه خه‌ڵك له سلێمانی، هه‌ولێر و دهۆك بزنسی بچووكیان دروستكردووه”.
گوتیشی: “ئێمه ئێستا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵیدا كارده‌كه‌ین، هه‌ندێك ده‌ستپێشخه‌ریمان كردووه، خه‌ڵکێك بیه‌وێت بگەڕێتەوە، ده‌یانهێنینه‌وه”.
دەربارەی هه‌لی كار و چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی گوتی: “ده‌مه‌وێت هه‌ندێك شت روونبكه‌مه‌وه، نامه‌وێت بڵێم لێره دۆخەکە زۆر زۆر باشه، ئێمه كێشه ئابووریمان هه‌یه، كێشه‌ی ئه‌منیشمان هه‌یه، به‌ربه‌ستی گه‌وره رووبه‌ڕووی هه‌رێم ده‌بێته‌وه، ئه‌مه به‌شێكه له كێشه گه‌وره‌كان، به‌ڵام ئێمه به‌شێكی دابڕاو نین له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه كۆمه‌ڵێك قه‌یرانی تێدایه”.
گوتیشی: “به‌ڕاستی ئێمه توانیومانه له چركه‌ساتی زۆر قورس‌دا وه‌كو هه‌رێمی كوردستان بمێنینه‌وه، ده‌مه‌وێت بڵێم، له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی ئێمه زۆر قورس بووه، ئه‌گه‌ر ئێمه چاكسازیمان نه‌كردبا، ئه‌وكاته ئێمه ده‌ڕووخاین و نه‌ده‌ماین، ئێمه هه‌وڵماندا هه‌موو كارێك بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ئابوورییه‌كی باشترمان هه‌بێت و ده‌رفه‌تی كاری زیاتر دروستبكه‌ین، كردیشمان و هه‌وڵمانداوه ئه‌و كێشانه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه و چاره‌سه‌ر نه‌كراون، چاره‌سه‌ر بكرێن، کە هیوادارین ئه‌مه ببێته ده‌رفه‌تێك بۆ هه‌ر کەسێک بیه‌وێت، كاری ده‌ستبكه‌وێت”.
سەبارەت بە ئابووری هەرێمی کوردستان و بوونی ئاوارەکان لە هەرێم، مەسرور بارزانی گوتی: “هه‌ر كاتێك ئێمه بارودۆخی سیاسیمان چاره‌سه‌ر كرد، ئه‌و كاته ده‌توانین بڵێین بۆ هه‌موو خه‌ڵكێك بارودۆخێكی باشتر دێته پێشه‌وه، حكومه‌ت ئێستا ئه‌وه‌ی له توانایدایه، ئه‌نجامی ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی باشتر و شایسته‌تر بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ جیاوازی، دابین بكات”.
گوتیشی: “با له‌بیری نه‌كه‌ین، ئێمه یه‌ك ملیۆن ئاواره‌مان له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، قورسایی ئه‌مانه له‌سه‌ر شانی ئێمه‌یه، حكومه‌تی فیدراڵی ئه‌مه‌ی نه‌كردووه، هه‌رچه‌نده حكومه‌تی فیدراڵی پاره‌ی له كه‌مپه‌كان خه‌رج كردووه، به‌ڵام ئه‌مه بڕێكی زۆر زۆر كه‌مه، بۆیه به‌ده‌ر له هه‌ندێك رێكخراوی مرۆیی و نێودوڵه‌تی كه كاریان كردووه، قورسایی و به‌خێوكردنی ئاواره‌كان له‌سه‌ر شانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه”.
هه‌روه‌ها گوتی: “بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری ئه‌و خه‌ڵكانه بكه‌ین، له كه‌مپه‌كانه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان، ده‌بێت شوێنێكی ئارامیان هه‌بێت، پێویسته پرسی ئاسایش یه‌كلایی بكرێته‌وه و سه‌قامگیریان بۆ دابین بكرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وان توانیان بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان، ئه‌وا قورساییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر شانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کەمده‌بێته‌وه”.
لەبارەی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی مەسرور بارزانی رایگەیاند، “پێشتر چه‌ندینجار قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه، هه‌رێمی كوردستان هه‌رگیز 17% بودجه‌ی وه‌رنه‌گرتووه، ته‌نانه‌ت ئه‌وكاته‌ی كه بارودۆخی ئابووری زۆر باش بووه و ده‌گوترێت حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌دا 17ی وه‌رگرتووه، هه‌رگیز حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌و رێژه‌یه بودجه‌ی وه‌رنه‌گرتووه به هیچ جۆرێك”.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونیكرده‌وه، “ئه‌گه‌ر ئێمه سه‌یری بارودۆخه بكه‌ین، كه له‌نێوانماندا روویداوه، هه‌ر رێژه‌یه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان بووه، له‌سه‌ر بنه‌مای خوێندنه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بووه، ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ش كێشه‌كه نییه، هه‌رێمی كوردستان 13%یشی وه‌رنه‌گرتووه له باشترین حاڵه‌تی خۆیدا، چه‌ند هۆكارێك بۆ ئه‌مه هه‌یه، به‌شێكی زۆر داهاتی نه‌وته، زیاتر له یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وت بۆ به‌كارهێنانی ناوخۆیی به‌كاردێت، ئه‌مه ناخرێته سه‌ر بودجه‌ی عێراق، كه ئه‌مه 22%ی بودجه‌ی عێراقه، جگه له‌مه ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه، 48% بۆ خه‌رجی گشتی به‌كاردێت، خه‌رجی سه‌روه‌ری، كه ده‌بێت پێشمه‌رگه وه‌ریبگرێت، بۆ پرسی خۆراك و دا‌و و ده‌رمانه‌كانه، به‌ڵام له به‌شێكی دیكه ئه‌و بودجه‌یه‌ی سەروەری، هه‌رێمی كوردستان لێی سوودمه‌ند نابێت، كه 48%ی بودجه‌ی عێراقه، ئه‌و 52%ی ده‌مێنێته‌وه، هه‌رێمی كوردستان 13% وه‌رده‌گرێت، ئه‌گه‌ر لێكیبده‌یته‌وه، كه‌متر له 5%ی بودجه‌ی عێراق ده‌كات، كه له رابردوودا بۆ هه‌رێمی كوردستان هاتووه، بابه‌تی 2020 و 2021 دێته پێشه‌وه، كه یاسایه‌ك هه‌یه، به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایه‌ی بودجه به‌شێك له پاره‌كه بۆ هه‌رێمی كوردستان داده‌نرێت”.
گوتیشی: “ئێمه رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی هه‌یه، ئه‌وان ژماره و سه‌رچاوه‌كانیان كۆكردووه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ی ئێمه‌شیان كۆكردووه‌ته‌وه، به‌یه‌كه‌وه ژماره‌یه‌كیان ده‌رهێناوه، لێره‌شدا جیاوازییه‌ك هه‌یه، له‌نێوان ئه‌و كۆكردنه‌وه و ده‌رهێنانه، ده‌بێت بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربهێنرێت و بنێردرێت، ئه‌گه‌ر تۆمه‌ت بۆ ئێمه دروست بكه‌ن، كه هه‌رێمی كوردستان نایه‌ته پێشه‌وه، ئه‌مه راست نییه، ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌مان بووه، ئاماده‌ییمان نیشانداوه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه بیكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وان له كۆكردنه‌وه و لێده‌ركردندا ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان بینێرن، به‌پێی یاسا مافی ئێمه‌یه، ئه‌وه‌ی ئێمه له‌سه‌ر رێككه‌وتووین، كه‌متره له 200 ملیار دینار له ساڵی 2020 رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كرابوو، به‌ڵام له ساڵی 2021 پرسه‌كه جیاواز بوو”.
هه‌روه‌ها گوتی: “ئه‌وان زیاتر له شه‌ش مانگ له ساڵی 2020 كه رێككه‌وتنێكمان هه‌بوو، پاره‌یان نه‌نارد، ته‌نانه‌ت به‌پێی یاسای بودجه‌ی 2021 عێراق، له‌و ساڵه‌ش زیاتر له شه‌ش مانگ بوجه‌یان نه‌نارد، به‌داخه‌وه یاسای بودجه وه‌كو خۆی جێبه‌جێ ناكرێت، ئه‌گه‌ر لێكبدرێته‌وه، زیاتر له ملیارێك و نیو دۆلار ده‌كات، كه پێویست بوو بۆ هه‌رێمی كوردستان بێت”.