هێڵی نوێی گواستنه‌وه‌ی كاره‌بای خورمه‌له‌ به‌كار خرا

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رايده‌يگه‌ينێت، ”  ئه‌مڕۆ سێشه‌م هێڵی نوێی گواستنه‌وه‌ی كاره‌بای خورمه‌له‌ به‌كار خرا.

وه‌زاره‌تی كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌يجى فه‌رميى خۆى له‌ تۆرى كۆمه‌لايه‌تى فه‌يسبووك ڕایگه‌یاند: : پرۆژەی بەستنەوەی کارەبای خۆرمەلە بە وێستگەی سەنتەری هەولێر بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کراوە.”

وه‌زاره‌تى كاره‌با ڕاشیگه‌یاند: هێڵی نوێی خورمه‌له‌ توانایی گواستنەوەی 200 مێگاوات کارەبا لە وێستگەی خۆرمەلە بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی هەیە.

وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌ كۆتايى راگه‌يێندراوه‌كه‌ ئاماژه‌به‌وه‌شده‌كات كه‌ پڕۆژه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی كاره‌بای خورمه‌له‌ به‌ وێستگه‌ی سه‌نته‌ری هه‌ولێر کاریگەری بەسەر کەمکردنەوەی بڕی بەفیڕۆچوونی کارەبا دەبێت.

Back to top button