ئەنجومەنی ئەسایش تانە لێدانی نایاسایی لە هەڵبژاردنەکانی عێراق مەحکوم دەکات
ئەنجومەنی ئاسایشیی نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی دووشەممە 15 ی نۆڤەمبەر سوپاسنامەیەک ئاراستەی حکومەتی عێراق و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەکات بە بۆنەی باش بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کەشێکی ئارام و سەقامگیردا .
لە بەیاننامەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا کە بە واژووی هەر 15 وڵاتی ئەندام ئاراستە کراوە ، تەیدا هاتووە ، هەموو ئەو دەنگۆ و ئاژاوە نانەوانە ڕەتدەکەینەوە کە سەبارەت بە چۆنیەتی هەڵبژاردەنەکانی پەرلەمانی عێراق هاتۆتە ئاراوە .
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا بۆ جارێکیتر هەوڵی تیرۆری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و هەڕەشەو توند و تیژی بۆ سەر نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان مەحکوم کراوە .