پارێزگاى هەولێر: ئهو كافتریایه داخرا كه سروودی بهعسی لێدابوو و خاوهنهكهشی دهستگیر دهكرێت
پارێزگای ههولێر بڕیاریدا ئەو کافتریایەى سرودى بەعسى لێدابوو دابخرێ و خاوەنهکەى دەستگیر بکرێت.
نووسینگهی پارێزگای ههولێر بڵاویكردهوه: دواى بڵاوبوونەوەى گرتە ڤیدیۆیەک لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە لەنێو کافتریایى (پەرمى جیانۆ) لە شارى هەولێر بەئاشکرا سرودى ڕژێمى بەعس بەخش دەکرا، پارێزگارى هەولێر بڕیاریدا خاوەنهکەى دەستگیربکرێت و کافترایاکەش دابخرێت.
نووسینگهی پارێزگای ههولێر ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: هاووڵاتییان و هاوشاریانى سنوورى پارێزگاکەمان دڵنیادەکەینەوە، ئەوانەى ئەمجۆرە کارانە دەکەن، بەمەبەست و دوور لە هەموو بەهایەکى نیشتیمانى و نەتەوەیی و پیرۆزى خوێنى شەهیدان و تێکۆشانى گەلەکەمان، کە تەنها مەبەستیان ناڕەحەتکردنى هاوڵاتییانە، بەهیچ شێوەیەک لێیان قەبووڵناکرێت و ڕووبەڕووى ڕێکارى یاسایی و سزادان دەکرێنەوە.