سەرۆكی تەیاری حیكمە داوا له‌ سه‌رۆك بارزانی ده‌كات ڕۆڵی میحوەری خۆی لە نزیككردنەوەی بۆچوونی لایەنە عێراقییەكان بگێڕێت

ڕۆژی چوارشەممە 17ی تشرینی دووەمی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەید عەمار حەكیم سەرۆكی تەیاری حیكمەی نیشتیمانی عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخ و دوایین پێشهاتەكانی ناو گۆڕەپانی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و، هەروەها دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردن و چەند پێشنیارێك بۆ پڕۆسەی سیاسیی دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ كران.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆكی تەیاری حیكمە داوای لە سەرۆك بارزانی كرد كە ڕۆڵی میحوەری خۆی لە بەدیهێنانی سەقامگیری سیاسی و نزیككردنەوەی بۆچوونی لایەنە عێراقییەكان بگێڕێت.

 

Back to top button