فرۆكه‌یه‌كی رژێمی به‌عس ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید

خواكوڕك

رۆژی یه‌ك شه‌مه‌ 5/3/2017 یه‌كێك له‌و فرۆكانه‌ی له‌ساڵی 1988 له‌لایه‌ن رژێمی به‌عس و سه‌دام حسێن كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی پێكرا، گه‌ڕێنرایه‌وه‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ و بڕیاره‌ له‌ 16 مانگ له‌ مۆزه‌خانه‌ی شاره‌كه‌ نمایش بكرێت.

به‌رپرسانی ئیداره‌ی مۆزه‌خانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێك توانیویانه‌ فرۆكه‌كه‌ له‌ شاری به‌غداوه‌ بگه‌یه‌ننه‌ هه‌ڵه‌بجه‌، وه‌كو یه‌كێك له‌ یادگاره‌ ناخۆشه‌كانی گه‌لی كورد له‌ مۆزه‌خانه‌ی شاره‌كه‌ نمایش بكرێت.

له‌ 16/3/1988 فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی رژێمی به‌عس به‌ فه‌رمانی سه‌دام حوسێن سه‌رۆكی ئه‌وكاتی عێراق به‌ چه‌كی كیمیایی بۆردوومانی چه‌ند شارێكی كوردستانیان كرد و بەهۆیەوە پێنج هەزار كەس ته‌نها له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ شه‌هید بوون.

 

Back to top button