راگه‌یاندراوێك له حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستانه‌وه

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەبارەی پرسی کۆچبەران راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه و رايگه‌ياند: له چه‌ند هەفتەی ڕابردوودا، ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان بوونه قوربانی ده‌ستی قاچاخچێتی بۆ بەرژەوەندی وسوودی ماددی، و هه‌ندێك لایه‌ن ئه‌م دۆخه‌یان قۆستو‌وه‌تەوە بۆ له‌كه‌داركردنی ناوبانگی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئامانجێکی كورتخایه‌ن، سەرەنجام هەموو ڕاستییه‌كان ده‌ركه‌وتن كه ئەو پڕوپاگه‌ندانه دوورن لە ڕاستییەوە .
له راگه‌یه‌نراوێكدا د. جووتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا، ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان بوونه قوربانی ده‌ستی قاچاخچێتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و سوودی مادی، هه‌ندێك لایه‌ن ئه‌م دۆخه‌یان قۆستو‌وه‌ته‌وه بۆ له‌كه‌داركردنی ناوبانگی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئامانجێكی كورتخایه‌ن، سه‌ره‌نجام هه‌موو ڕاستییه‌كان ده‌ركه‌وتن كه ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه دوورن له ڕاستییه‌وه.
“حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، هه‌موو هه‌وڵێكی داوه و درێغی ناكات له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی ئه‌و ھاووڵاتییانه‌ی كه له سنووری بیلاڕووسیا گیریان خواردووه، به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێ هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بكات و به گه‌رمی پێشوازی له گه‌ڕانه‌وه‌یان بكات”. گوته‌بێژی حكوومه‌ت وا ده‌ڵێ.
له راگه‌يێندراوه‌كه هه‌روه‌ها حكوومه‌تی هه‌رێم سوپاس و پێزانینیش ئاراسته‌ی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه ده‌كات، ھاوكار ده‌بن له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه ده‌یانه‌وێ بگه‌ڕێنه‌وه بۆ نیشتمان.