
تۆڕێكی ساختەكاریی سزادران
دادگای تاوانەکانی بابل لە باشوری عێراق ڕۆژی چوارشەممە بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ گواستنەوەی نایاسایی موڵک بۆ کەسایەتییە جولەکەکان، تۆڕێكی ساختەکاریی بە زیندانی سزادا.”
ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە راگەیەندراوێکدا گوتی:”دادگای تاوانەکان سزای زیندانیی لە دژی ئەو تۆمەتبارانەی کە بە ساختەکاری و بەرتیل و دەرکردنی بەڵگەنامەی ساختەکاری تۆمەتبارکراون، دەرکردووە.”
گوتیشی:” تۆمەتبارەکان هەوڵیاندا خاوەنداری لە موڵکەکان لە حللە کە سەر باوەڕە جولەکەکانن بگوازنەوە بۆ كەسانی تر.”
س: ئاڕتى عهرهبىarabic.rt