د.شاخهوان عهبدوڵڵا : داوادەکەین راکان سهعید سربکرێت و دەسەڵاتەکانی لێوەربگیرێتەوە
د. شاخەوان عهبدوڵڵا، بەربژێری سەرکەوتووى پارتى ديموكراتى كوردستان بۆ پەرلەمانی عێراق لە پارێزگای کەرکوک سهبارهت به بابەتی دەست درێژی بۆ سەر موڵک و ماڵی کورد لە گوندە کوردنشینەکان له لايهن عهرهبى هاورده به پشتيوانى پارێزگارى سهپێندراوى كهركووك رونكردنهوهيهكى چهند خالى بهڵاودهكاتهوه و دهلێ: داوادەکەین راکان سهعید سربکرێت و دەسەڵاتەکانی لێوەربگیرێتەوە.
له روونكردنهوهكهيدا كه لهپهيجى فهرميى خۆى له تۆرى كۆمهڵايهتى فهيسبووك بڵاويكردۆتهوه رايگهياند:” سەرلەبەیانی ئەمرۆ هێزێکی سوپاس عێراقی لە فرقەی ٨ گەمارۆی گوندی گوندی شناغەی کوردنشین لە سنوری ناحیەی سەرگەران دەدەن و داوایان لێدەکەن زەوییەکانیان نەکێڵن و تەواوی ئامێرە کشتوکالییەکانیان لەناو زەوییەکان هەلگرن و ماڵەکانیشیان جەرد دەکەن و بەڵێنامەیان بەزۆر پێ پردەکرێتەوە بۆ نەکێڵانی زەوییەکانیان ، بۆ ئەم بابەتە دەمەوێت ئەم چەند خاڵەی خوارەوە رونبکەینەوە .
١- بابەتی دەست درێژی بۆ سەر موڵک و ماڵی کورد لە گوندە کوردنشینەکان ماوەی نزیکەی دوو مانگێکە دەستی پێکردوە لەلایەن عەرەبی هاوردەو بەپشتگیری راکان سعید ی کاربەرێکەری پارێزگای کەرکوک و بەرێوەبەری کشتوکالی کەرکوک بەپێچەوانەی دەستورو یاساو بریارەکانی لیژنەی مادەی ١٤٠ و بریارەکانی حکومەتی ئیتحادی کەنابێت گرێبەستی عەرەبی هاوردە تازە بکرێتەوە زەوییەکان لەلای خاوەنەکانیان بمێنێت تا ئەو کاتەی بەیەکجاری کۆتایی بەکێشەکانیان دێت .
٢- بەکارهێنانی سوپا بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەی یاسایی و سیاسی و کۆمەلایەتی پێچەوانەی مادە ٩ى دەستوری عێراقەو کێشەکان زیاتر ئاڵۆزدەکات و چارەسەرییەکان قورستر دەکات .
٣- لەماوەی هەفتەی رابردوو چەند جارێک و لەرێگای فەرماندەی ئۆپەراسێونەکان رێگریمان کردوە لە دەست درێژی بۆ سەر مولک و مالی جوتیارانی کورد بەڵام ئەوەی ئەمرۆ رویدا پێشهاتێکی مەترسیدارەو گەرانەوەیە بۆ جێ بەجێ کردنی بریارەکانی رژێمی بەعس لەدەرکردنی کورد و نیشتەجێ کردنی عەرەبی هاوردە لە جێگایان و بۆ ئەو بابەتە بەلگەی تەواومان لەبەردەستە و بەهیچ شێوەیەک رێگا بەو بابەتە نادەین .
٤- داوا لەبەرێز جەنابی سەرۆک بارزانی و سەرۆک وەزیران حکومەتی عێراق وبەرێز سەرۆکی هەرێم و بەرێز سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێم و سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری عیراق و وەزیرانی کشتوکال و ناوخۆو دادو بەرگری عێراق و سەرۆکی نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق دەکەم سنورێک بۆ سەرەرۆییەکانی راکان سعید دابنرێت تا ئەو کاتەی لیژنەی ئاساییکردنەوە کارەکانیان تەواودەکەن و کێشەی مولکداری بەیەکجاری کۆتای دێت کە هەنگاوی زۆر باش نراوە لەو رووەوە .
٥- بەردەوامی دەست درێژی کردنە سەرزەوی کوردو تەعریب کردنی ناوچەکە ئاسایشی کۆمەڵایەتی لەکەرکوک و تەواوی ناوچەکە دەخاتە بەردەم مەترسییەکی گەورە کە رەنگە سەربکێشت بۆ شەری نەتەوەیی .
٦- داوادەکەین راکان سعید سربکرێت و دەسەڵاتەکانی لێوەربگیرێتەوە تا ئەو کاتەی پارێزگارێکی نوێ دەست نیشان دەکرێت چونکە ئەو لە ئێستادا کاندیدێکی دەرچوە لەبازنەی ٣ ی حویجە بۆ پەرلەمانی عێراق.
د. شاخەوان عهبدوڵڵا، دهشلێت:” هاوپێج ئەو بریارانەی دراوە بۆ گەرانەوەی زەوییەکان بۆ خاوەنەکانیان و پوچەل کردنەوەی گرێبەستی عەرەبی هاوردە لێرە دەخەینە روو کە لەکەرکوک کاری پێنەکراوە و پێشێل کراوە .