شەڕی نێوان ئەرمێنیاو ئازربایجان دەستی پێکردەوە کوژراو بریندار هەیە

 

وەزارەتی بەرگری کۆماری ئازەربایجان رۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند ، لە شەڕ و تێکهەڵچوونێکی نوێی سەربازیدا لە گەڵ وڵاتی ئەرمینیا لە ناوچە سنوورییەکان ، ٧ سەربازی ئازەربایجانی کوژراون و ١٠ کەسیش بریندار بوون .

بەڵام بەرپرسانی سەربازی ئەرمینیا باس لە کوژرانی یەک سەربازی وڵاتەکەیان دەکەن و ئاشکرای دەکەن لە شەڕو تێکهەڵچوونی رۆژی سێشەممە ١٣ کەسیان بە دیل گیراون و ٢٤ کەسیش بێسەرو شوێنن .

هاوکات وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا کۆماری ئازەربایجان بە تاوانباری سەرەکی ناودەبات بۆ هەڵگیرسانەوەی جەنگ ، بەڵام ئازەربایجان ڕەتی دەکاتەو ڕایگەیاندووە ئەرمینیا هاندەری سەرەکی بووە .
لە شەڕو تێکهەڵچوونەکانی سەربازی لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا لە چەند مانگی ڕابردوو زیاتر لە ٦٦٠٠ کەس کوژران و زیاتر لە ٥٠٠ سەربازیش بێسەروشوێن کراون .

Back to top button