سبەی شەو دیاردەی مانگگیران ڕوودەدات

سبەی شەو زۆربەی هەرە زۆری دانیشتووانی گۆی زەوی مانگگیرانێک بە چاوی خۆیان دەبینن کە لە ماوەی ٥٨٠ ساڵی ڕابردوودا شتی وا رووی نەداوە .

ئەو مانگگیرانە زیاتر لە ٩٧٪ مانگ دادەپۆشێت و ٢٨ خولەک و ٢٣ چرکە بەردەوام دەبێت .

وەک ئاماژەی پێکراوە ئەو مانگگیرانە لە زۆرێک لە ناوچەکانی گۆی زەوی وەک ئەمریکای باکوور ، رۆژهەڵاتی ئۆسترالیا ، ژاپۆن و بەشێکی زۆرلە کیشوەری ئاسیا دەبیندرێت .

وەک ئەستێرەناسانی هولکومب لە ئەیالەتی ئیندیانای ئەمریکا ڕایانگەیاندووە مانگگیرانی شەوی پێنجشەممە لە ٥٨٠ ساڵی رابردوودا بێوێنە بووە ، واتە لە ساڵی ١٤٤٠ زایینی وە مانگگیرانی لەو شێوە رووی نەداوە .
سەرچاوە ئۆرۆنیوز

Back to top button