ترمپ قه‌ده‌غه‌كردنی پێدانی ڤیزه‌ به‌ عێراقیه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌

خاوكوڕك

ئه‌مڕۆ دوو شه‌مه‌ 6/3/2017 دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا بریاری داوه‌ عێراق لەلیستی ئەو وڵاتانە بێنێته‌ ده‌ره‌وه‌ كه‌ قەدەغەی پێدانی ڤیزای لەسەر دانابوون.

ئاژانسی رۆیته‌رز رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیارە نوێیەكەی سەرۆكی ئەمریكا بۆ پێنەدانی ڤیزا بەدانیشتوانی چەند وڵاتێك كۆتایی هاتووه‌ و بڕیاره‌ به‌م نزیكانه‌ سه‌رجه‌م حه‌وت وڵاته‌كه‌ له‌ بڕیاره‌كه‌ بهێنرێنه‌ ده‌ره‌وه‌.

سه‌ره‌تای مانگی شوباتی ئه‌مساڵ سه‌رۆكی نوێ ئه‌مریكا بڕیاریدا حه‌وت وڵات له‌ پێدانی ڤیزای وڵاته‌كه‌ی بێ به‌ش بكرێت كه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ زۆرینه‌ موسڵمان بوون و له‌ نێویشیان دا عێراق و سوریا و ئێران هه‌بوون.

Back to top button