عەبدوڵای كوێخا موبارەك: گەندەڵی و نادادی بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەم بۆتەوه

عەبدوڵای كوێخا موبارەك، ڕای ده‌گه‌یه‌نێ گەندەڵی و نادادی بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەم بۆتەوه‌، ئەوەی لەئێستادا پێویستە حکوومەتی ھەرێمی كوردستان بیکات، نەھێشتنی ئەو چەواشەکاری و فەوزا ئیعلامییە نائاکاری و پڕ لە بوختان و تۆمەت بەخشینەوەیەیە، کە لەلایەن ھەندێ گرووپی بەناو سیاسی و ڕۆشنبیر و بازرگانەوە دژی حکوومەت و تاکبەتاکی خەڵک و ھەرێمەکەمان دەیکەن.

له‌ نووسينيێكدا، عه‌بدوڵا كوێخا موباره‌ك، له‌ په‌یجی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) رایگه‌یاند: گەندەڵی و نادادی بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەم بۆتەوه و ئەوەی لەئێستادا پێویستە حکوومەتی ھەرێمی كوردستان بیکات، نەھێشتنی ئەو چەواشەکاری و فەوزا ئیعلامییە نائاکاری و پڕ لە بوختان و تۆمەت بەخشینەوەیەیە، کە لەلایەن ھەندێ گرووپی بەناو سیاسی و ڕۆشنبیر و بازرگانەوە دژی حکوومەت و تاکبەتاکی خەڵک و ھەرێمەکەمان دەیکەن.

كوێخا موباره‌ك راشيگه‌ياندووه‌: دەبێت حکوومەت سڵ نەکاتەوە لە سزادانیان و ھەموو ئەو پارە وموڵک و مومتەلەکاتانەیان لێبسێنێتەوە، کە ھی حکوومەت وموڵکی گشتیە و بە فێڵوتەڵەکەی جۆراوجۆر دەستیان بەسەردا گرتووە و دژی خەڵک وحکوومەتیش بەکاری دەھێننەوە.

ده‌شلێت: “پێویستە حکوومەت لە ڕێگای لیژنەیەکەوە ھەموو ئەو پەیج و سایت و پێگە چەواشەکارانە دەستنیشان بکات و بە فەرمی داوا لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و کۆمپانیاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکات تا ھەموویان دابخرێن.

عه‌بدوڵا كوێخا موباره‌ك، ده‌شلێ: خۆشبەختانە گەندەڵی و نادادی بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەم بۆتەوە، ئەوەی لە ئێستادا گرنگە ھەوڵی بۆ بدرێت زیادکردنی سەرچاوەی زیاتری داھاتە لە ڕێگای وەبەرھێنانی ناوخۆییەوە، دەبێت ھەموومان بە ئەندازەی گەندەڵی و نادادی، دژی چەواشە کاری و تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگا بین”.

له‌ كۆتايى نووسينه‌كه‌شيدا  عه‌بدوڵا كوێخا موباره‌ك، زياتر ده‌شڵێت: چۆن داوای دادپەروەری و دەستپاکی و شەفافیەت لە حکوومەت دەکەین، دەبێت ئاوھاش داوا لە حکوومەت بکەین، کە لە سزادان توند بێت و ھیچ بیانوویەک نەبێت بۆ لێپێچینەوە لە سەرپێچیکاران، دەبێت کەموکورتییەکان وەکوو خۆی بەبێ زیاد و کەم بە بەدیلی چارەسەرەوە بخرێتە ڕوو، بە ھیوای چارەسەرکردن، نەک بە ئاواتی خراپتر بوون بۆ ناشیرینکردنی یەکتر بەھیوای ژیانێکی شایستە و ئارام بەبێ جیاوازی بۆ تەواوی ھاونیشتیمانیانی خۆشەویست”.

Back to top button