مه‌لابه‌ختیار: تا کۆسرەت رەسووڵ زیندوو بێ لە مۆراڵی من دوورە بیر لەوە بکەمەوە جێی بگرمەوە
له روونكردنه‌وه‌يه‌كدا كه ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه مه‌لا به‌ختیار، بڵاو كرده‌وه ده‌لێ، تا وه‌ڵامێ ڕاپۆرته‌كه‌ی له‌باره‌ی ژه‌هرخواردن نه‌درێته‌وه، به‌شداریی هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ناكا،
ده‌شلێ “تا کۆسرەت رەسووڵ زیندوو بێ لە مۆراڵی من دوورە بیر لەوە بکەمەوە جێی بگرمەوە”
ده‌قی روونكردنه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیار:
سەبارەت بە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵا و جێگرەوەی
بڕیار بوو کۆبونەوەیەکی ئەنجوومەنی باڵا و هەڤاڵ بافڵ و چەند ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی (١٧/١١/٢٠٢١) ئەنجام بدرێ. بە مەرام دەنگۆی ئەوە بڵاو کراوەتەوە گوایە، جێگری بەڕێز کۆسرەت رەسوڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵا، لەو کۆبونەوەیەدا دادەنرێ.
یەکەم: بەندە، هەتا وەڵامی راپۆرتەکەم سەبارەت بە ژەهرخواردکردنم، بە دانانی لیژنەی لێکۆڵینەوە نەدرێتەوە، لە هیچ کۆبونەوەیەک و داوەتێکی سیاسی ئامادە نابم.
دووەم: هەتا هەڤاڵ کۆسرەت رەسوڵ زیندوو بێ، کە هیوای چاکبونەوەو تەمەن درێژی بۆ دەخوازم، لە مۆراڵی من دوورە بیریش لەوە بکەمەوە جێگەی بگرمەوە. بۆیە تکایە هەر پروپاگەندەیەک لەم بارەوە کرابێ، بە مەرام باس کراوە، بڕیاری لەم جۆرە لە بەرنامەی من و ئەنجوومەنی باڵای سیاسی‌دا نییە.
مەلا بەختیار