ھاوپەیمانیەكی نوێی پارلەمانی پێكدێت
سەرۆکی پارتی جەماوەری نیشتمانی ئەحمەد جبوری ئەبو مازن ئاشکرای کرد کە نزیکبوونەوەی نێوان هاوپەیمانی پێشکەوتن و بڕیاردان و پارتی جەماوەری کە سەرۆکایەتی دەکات، ڕەنگە لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە کۆتاییەکانی هەڵبژاردنەکانەوە بەرزببێتەوە بۆ ئاستی هاوپەیمانێتییەک.
ئەبو مازن لە بەرنامەیەكی كەناڵی شەرقیە وتی کە هاوپەیمانی سێلایەنەی داهاتوو دەتوانێت نوێنەرایەتی زیاتر لە 70 کورسی بکات لەناو پەرلەمانی داهاتووی عێراق.
سەرچاوە : ئەلشەرقیە