فوئاد حوسێن: ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی له كۆڕبه‌ندی دیالۆگی مه‌نامه زۆر گرینگه
فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق : ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی له كۆڕبه‌ندی دیالۆگی مه‌نامه زۆر گرینگه.”
فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، به‌شداری كورد و ئاماده‌بوونی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌ت گرنگی تایبه‌تی هه‌یه.
سه‌باره‌ت به بایه‌خی كۆنگره‌كه، فوئاد حوسێن كه بۆ كوردستان 24 قسه‌ى كردووه گوتی: گفتوگۆی مه‌نامه ساڵانه‌یه، تایبه‌تمه‌ندی ئه‌مجاره ئه‌وه‌یه، له دوای كۆرۆنا یه‌كه‌مجاره و په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆی به ئاسایشی ناوچه‌كه‌وه هه‌یه. وه‌زیری ده‌ره‌وه و به‌رگری وڵاتان و به‌رپرسانی ئاسایش و هه‌واڵگری وڵاتان تێیدا به‌شدارن و ئه‌وانه‌ی به‌شدارن خاوه‌نی بڕیارن و تاوتوێكردنی پرسی ئه‌منی له لایه‌ن ئه‌و خاوه‌ن بڕیارانه‌وه گرنگه.