مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا كۆبوویەوە

له‌ په‌راوێزی كۆنگره‌ی مه‌نامه‌ له‌ پایته‌ختی به‌حرێن، هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان و وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، چاویان به‌ یه‌كتر كه‌وت و كۆ بوونه‌وه‌

كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی له‌ میانی به‌شداری كردنییه‌تی له‌ كۆڕبه‌ندی دایه‌لۆگی مه‌نامه‌ 2021 كه‌ دوێنێ هه‌ینی ده‌ستی پێكرد و سبه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌ کۆڕبەندی دایەلۆگی مەنامە 2021 چه‌ندین به‌رپرسی باڵای وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و ده‌ره‌وه‌ به‌شدارن و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به‌ فه‌رمی له‌گه‌ڵ شاندێكی هه‌رێم به‌شدارن.

له‌ ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، چاكسازییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌رفه‌ته‌كانی بره‌ودان به‌ وه‌به‌رهێنان، پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵی و بارودۆخی گشتی عێراق دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، تاوتوێ كراوه‌.

 

 

Back to top button