سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی نووسینگەی ھەماھەنگی یەکێتی ئەوروپا دەکات

لە دیدارێكی نێوان سه‌رۆك بارزانی و سەرۆکی ھەماھەنگی نووسینگەی ئەوروپا لە ھەرێمی کوردستان، بارودۆخی سیاسی عێراق و قۆناغی دوای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ، ھاوکێشە سیاسیە تازەکانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق تاوتوێ کران.

ڕۆژی شەممە ٢٠ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو ماری پارێت سەرۆکی ھەماھەنگی نووسینگەی ئەوروپا لە ھەرێمی کوردستان دەکات.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و قۆناغی دوای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ، ھاوکێشە سیاسیە تازەکانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق تاوتوێ کران.

ھەر لەو کۆبونەوەیەدا سەرۆکی نووسینگەی ھەماھەنگی یەکێتی ئەوروپا لە ھەرێمی کوردستان، ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی بە نموونەیی وەسف کرد و پەیوەست بەم بابەتە سەرۆک بارزانی پێزانینی بۆ ڕۆلی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووکان و یەکێتی ئەوروپا ھەبوو لە پڕۆسەی یارمەتیدان و چاودێری بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن.

ھەڕەشەی تیرۆر و بارودۆخی سوریا تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

 

Back to top button